كریستیانه‌كانی كوردستان نزا بۆ نه‌یاره‌كانیشیان ده‌كه‌ن
K24- سلێمانی:
به‌هۆی ئه‌و دۆخه سه‌قامگیره‌ی له هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته ئایینیه‌كان ره‌خساوه، كریستیانه‌كان نایانه‌وێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌و خاكه بن، له سلێمانیش كه ژماره‌یه‌كی زۆری كریستیان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی لێی نیشته‌جێ بوونه، ستایشی ئه‌و پێكه‌وه ژیانه ده‌كه‌ن كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
مه‌سیح یوسف، كه له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردووه‌وه نیشته‌جێیى سلێمانیه. رۆژانه سه‌ردانى كلێسا ده‌كات و نزا بۆ خۆی و هه‌موو مرۆڤایه‌تى ده‌كات. وه‌ك خۆی گوتی: ئه‌و زۆر دڵخۆشه به‌وه‌ى كه له‌شارێك ده‌ژیت، پێكه‌وه ژیان تێدا ره‌نگى داوه‌ته‌وه و بێ دوو دڵى جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، "تا ئه‌وكاته‌ى ژیان به‌جێ ده‌هێڵم من ئه‌و شاره به‌جێى ناهێلم".
هاوكات یه‌نس قشه‌یه و خه‌ڵكى سویسرایه. ئه‌و نزیكه‌ى 9 ساڵه هاتووه‌ته هه‌رێمى كوردستان و له شاری سلێمانی نیشته‌جێ بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتى سروت و قه‌داسه‌ته ئاینیه‌كان ده‌كات، په‌وه‌ندیه‌كى پته‌وىشی له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان دروستكردووه، ته‌نانه‌ت بووه‌ته یارمه‌تیده‌رێكى باشیش بۆ ئه‌وانه‌ى كه پێویستیان پێیه‌تى.
نه‌جاحیش كریستیانێكی دیه‌ی نیشته‌جێی سلێمانییه و ده كه‌س له كه‌سوكارى به‌ده‌ستى چه‌كدارانى داعش كوژراون و ماوه‌ی حه‌وت ساڵه له‌گه‌ڵ دایك و باوكى سوریایان به‌جێ هێشتووه و هاتووه‌ته هه رێمى كوردستان. ئه‌و كوردستان به‌ماڵى خۆی ده‌زانێ، چونكه وه‌ك جه‌ختی كرده‌وه، هێنده رێز هه‌یه ناتوانى به‌جێ بیڵهێت.
له‌نێو كلێسا و له‌ده‌ره‌وه‌ى كلێساكانیش، نه‌ك ته‌نها پێكه‌وه‌ژیان ره‌نگى داوه‌ته‌وه، به‌ڵكو زۆرێك له كار و كه‌سابه‌ته‌كان و هاوبه‌شى له مێژینه هه‌یه و دووباره ده‌بێته‌وه.
كه‌مپه‌كان و كوچه و كۆلانه‌كانى شار، پڕن له خێزانى ئاواره، هه‌موو هه‌وڵێكیش بۆ ئه‌وه‌یه ئاواره‌كان كوردستان به‌ماڵى خۆیان بزانن.
H.B