یەکێتی ئەوروپا ژماره‌یه‌ك چاودێری دیکە رەوانەی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات

بۆ چاودێریكردنه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و تا دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانیش له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌مێننه‌وه‌
ئاڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا
ئاڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا

K24- هه‌ولێر:

لە راگەێندراوێکدا ئۆفیسی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئاشکرای كرد، ناوەڕاستی ئەم مانگە 20 چاودێری دیکە رەوانەی ناوچه‌ جیاوازەکانی عێراق دەکەن، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی و چاودێریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 10ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.

ئۆفیسی جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا گوتی: سەرۆکی تیمەکە، ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن، ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپایە و شارەزایەکی ئەڵمانیە و کەسێکی بەئەزموونە لەبواری پرۆسەی هەڵبژاردندا.

28ی مانگی رابردووش یەکێتی ئەوروپا 12 چاودێری رەوانەی هەرێمی کوردستان و عێراق کردبوو، بەهاتنی ئەو 20 چاودێرەی ئه‌مجاره‌ش، ژمارەیان دەبێتە 32 کەس، کە شارەزای بواری هەڵبژاردنن و لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و یۆنامی و نوێنەرایەتیەکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان و عێراق چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن دەکەن.

لە راگەێندراوەکەی ئۆفیسی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپادا هاتووە: ئەو تیمە 32 کەسیەی یەکێتی ئەوروپا تا کۆتایی هەڵبژاردن و راگەیاندنی ئەنجامەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەمێێتەوە و دواتر راپۆتی کۆتایی خۆیان دەبێت، جیالەوەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا بۆچوونی خۆیان لەسەر کۆی پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ رای گشتی دەخەنەڕوو.

H.B