ئه‌ندامێكی كۆنگرێس بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه: "ئابڕووچوونه"
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌فغانستان و ئه‌و پاشه‌كشه خێرایه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ماوه‌ی پێنج كاتژمێر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگرێسه‌وه لێپێچینه‌وه له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرا.
ئه‌نتۆنی بلینكین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رۆژی (13ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) به‌رپه‌رچی ئه‌و ره‌خنانه‌ی دایه‌وه، كه له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاراسته‌ی ئیداره‌ی بایدن و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌كرێن.
كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن" و "ئه‌ی بی سی نیوز" و "ئێن بی سی نیوز" و "فۆكس نیوز" وه‌ك هه‌موو دانیشتنه‌كانی دیكه‌ی لێپێچینه‌وه له به‌رپرسه باڵاكان، تێكڕای دانیشته‌كه‌یان راسته‌وخۆ گواسته‌وه كه دانیشتنێكی پڕ له كێشه و ئاڵۆزی بوو ته‌نانه‌ت دوو ئه‌ندامی كۆنگرێس داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كرد.
بلینكین وه‌ك هه‌موو جاره‌كانی دیكه به‌رگری له ئیداره‌ی بایدن كرده‌وه، كه هه‌وڵی ته‌واوی خۆی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان و دیپلۆماتكاره ئه‌مه‌ریكییه‌كان و رزگاركردنی ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌فغانیانه‌ی كه روبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه ده‌بوونه‌وه له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه و ره‌خنه‌ی له هه‌ژاری و بێبه‌رنامه‌یی ئیداره‌ی پێشوو گرت، كه پلانیان بۆ كات نه‌بووه.
له قسه‌كانیدا دووباره ئاماژه‌ی به‌وه‌دایه‌وه كه "دۆناڵد تره‌مپ"، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆ و رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ تاڵیبان كردووه، ئه‌و گوتیشی: "نه‌مانتوانی پێداچوونه‌وه به رێككه‌وتنه‌كه‌دا بكه‌ین به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی تاڵیبان له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه‌ی له‌وێ مابوون".
باسی له‌وه‌شكرد، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی زیاترمان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه سوپای ئه‌فغانستان زیاتر پشت به خۆیان ببه‌ستن، گوتیشی: "كاتی كشانه‌وه بۆ ئێمه جێمابوو نه‌ك پلاندانان".
بلینكین نهێنی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه "ئیداره‌ی تره‌مپ" رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ تاڵیبان كرد بوو، كه هه‌موو هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له (1ی ئایار/ مایۆی 2021) پاشه‌كشه پێ بكات.
ژماره‌یه‌ك له لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگرێس - دیموكراته‌كان كه له‌گه‌ڵ بایدن-ن و كۆمارییه‌كانیش كه دژی بایدن-ن، داوای به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان لێكۆڵینه‌وه بكرێت له‌سه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنه خێرایه‌ی تاڵیبان له ئه‌فغانستان له مانگی رابردوو.
بلینكین رۆژی 13ی ئه‌یلوول له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران-دا بوو، ئه‌مڕۆش 14ی ئه‌یلوول به‌ڵگه‌كانی ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نحومه‌نی پیران.
ئه‌و ده‌بێته یه‌كه‌مین به‌رپرس له ئیداره‌ی بایدن كه بانگهێشتی لێپێچینه‌وه ده‌كرێت له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وێرای ئه‌وه‌ی دوو ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێس داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان له وه‌زیری ده‌ره‌وه كرد، به‌ڵام به‌شێكیشیان بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد، هه‌تا ئه‌وانه‌ش له‌ناو هۆڵه‌كه مانه‌وه هاواریان كرد و گاڵته‌یان به قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌هات.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لیستێكی دورودرێژی پرسیاریان خسته‌ڕوو له‌باره‌ی ئه‌و داڕمانه خێرایه‌ی حكومه‌تی ئه‌فغانستان كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پشتگیری ده‌كرا و بووه‌ته هۆی هه‌ڵاتنی زیاتر له 124 هه‌زار كه‌س له ئه‌فغانستان.
میتچ ماككۆنیل، به‌ته‌مه‌نترین و باڵاده‌ستترین ئه‌ندامی كۆمارییه‌كانه له لیژنه‌كه، گوتی: "گه‌لی ئه‌مه‌ریكا حه‌ز به‌كه‌وتن ناكات، به تایبه‌تی له‌به‌رده‌م تیرۆریستان، به‌ڵام به ته‌واوی ئه‌مه روویدا".
ماككۆنیل پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد بۆچی بنكه‌یه‌كی وه‌ك باگرام -ی ئاسمانی نه‌هێڵدرایه‌وه و بۆچی ئیداره‌كه نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر بنبڕكردنی تیرۆر له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ.
ماككۆنیل گوتی: "ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی چین، ئێمه هه‌موو ده‌زانین، ئێمه كۆنترۆڵی باگرام-مان كردبوو".
به‌ڵام بلینكین، گوتی: "ئه‌مه‌ریكا چالاكانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌كات".
دیموكراته‌كان نائارام بوون له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه‌ی كه له ئه‌فغانستان ماون و ئه‌و ئه‌فغانییانه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه ببنه‌وه، به‌ڵام جه‌ختییان له پاڵپشتی جێهشتنی ئه‌فغانستان كرده‌وه و به راستییان زانی، به‌ڵام كشانه‌وه‌كه‌یان به ئازار وه‌سفكرد.
جوگریگۆری میكس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران -ی سه‌ر به نیویۆرك و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه داوای كرد، كه ره‌خنه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت بێت و په‌نجه بخرێته سه‌ر گرفته‌كان، گوتی: "پێشوازی له‌وه ده‌كه‌ین كه گوێمان له كشانه‌وه بوو له‌و فه‌وزایه‌ی كه 20 ساڵه سه‌رقاڵی كردووین، به‌ڵام بۆ به‌م شێوه‌یه!".
كۆمارییه‌كان داوایانكرد ئه‌و وه‌ڵامه‌یان چنگكه‌وێت كه بۆچی هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی دواخراون بۆ رۆژانی دوایی و ئه‌و فه‌وزاییه‌ی كه له هه‌فته‌كانی كۆتاییدا روویاندا و به‌ر له 30ی ئاب نه‌گوازرانه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌ربازكردنی 124 هه‌زار كه‌سی به هه‌وڵێكی قاره‌مانانه وه‌سفكرد له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێن ده‌دات كه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ گه‌لی ئه‌فغانستان به رێگه‌ی رێكخراوه ناحكومی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه نه‌ك له رێگه‌ی تاڵیبانه‌وه".
زۆربه‌ی ئابووریناس و سیاسییه‌كان پێیانوایه ئه‌فغانستان رووبه‌ڕووی ترسی كه‌می خۆراك ده‌بێته‌وه به‌هۆی وشكه‌ساڵی و ئه‌و پێكدادانه سیاسییه‌ی كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت رووبدات، بۆیه بلینكین جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ش پێویسته حكومه‌تی تاڵیبان شه‌رعیه‌ت وه‌ربگرێت، گوتیشی: "به تاڵیبان-مان گوتووه شه‌ریعه‌تدان به حكومه‌ته‌كه‌تان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتتان".
به پێچه‌وانه‌ی رای وه‌زیری ده‌ره‌وه، مایكل ماكۆول یه‌كێك له ئه‌ندامی كۆمارییه‌كان له لیژنه‌كه، گوتی: "كاره‌ساته ئه‌م كشانه‌وه‌یه به داستان و قاره‌مانێتی وه‌سفكرێت وه‌ك به‌رێز بلینكین وه‌سفی ده‌كات".
گوتیشی: "پاشه‌كشه‌ی له‌ناكاو و جێهێشتنی ژماره‌یه‌ك ئه‌مه‌ریكی و پاڵپشتیكردنی تاڵیبان و دوژمنه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا"..... "ته‌نیا به یه‌ك وشه كۆتایی پێ‌دێنم (خیانه‌ته)" ئه‌و وه‌های گوت.
هاوڕێیه‌كی ماكوۆل له كۆمارییه‌كان به‌ناوی ستیڤ شابوت له ویلایه‌تی ئۆهایو، بێ په‌رده به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی گوت: "ئابڕوچوونه".
ئاده‌م كینزینجز (كۆماری له ویلایه‌تی ئیلۆنۆی) گوتی: "زۆرێك له ئێمه‌ی كۆماری ره‌خنه‌مان له تره‌مپ گرت له‌بری ره‌خنه له تره‌مپ و بایدن-یش بگرین"، گوتیشی: "ئیداره‌ی تره‌مپ شكستی هێناوه له ئاماده‌كردن و ئیداره‌ی بایدن-ش شكستی هێناوه له جێبه‌جێكردنی".
بانگهێشتكردنی "ئه‌نتۆنی بلینكین"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی كۆمارییه‌كانه‌وه بوو، له‌سه‌ر رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی كابول له 26 ئاب-ی رابردوو، كه بووه هۆی كوژرانی 13 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و كوژرانی زیاتر له 160 مه‌ده‌نی و به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش داعش - خوراسان گرتییه ئه‌ستۆ.