وه‌زیری ناوخۆ: به ئیداره‌كردنی سۆران له سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی بووه
K24 - هه‌ولێر:
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ئاشكرای كرد، به ئیداره‌كردنی سۆران له سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی بووه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پشتیوانی ئیداره‌كه ده‌كات و له رووی داراییه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د گوتی: "پڕ به دڵ خۆشحاڵم له راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، بۆ درووستبوونی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له ساڵانی رابردوو كاری زۆر كرا، به‌ڵام ده‌رفه‌ت نه‌بووه و كات گونجاو نه‌بووه، به‌ڵام له‌سه‌ر ده‌ستی جه‌نابی "مه‌سرور بارزانی"، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆ له‌سه‌ر بڕیاری به ئیداره‌بوونی سۆران كرا".
گوتیشی: "ئێمه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ راسپێردراین كار له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بكه‌ین، بۆ پشتیوانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران سه‌رۆكی حكومه‌تیش راسته‌خۆی سه‌رپه‌رستی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی ده‌كرد و وه‌زاره‌تی ناوخۆش له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ماهه‌نگی كردووه، بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران لیژه‌یه‌ك پێكهێنراو و هه‌نگاوی باش نراوه".
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به ئیداره‌كردنی سۆران له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی بووه و مه‌به‌ستیش له درووستكردنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ئیداره‌ی سۆران خزمه‌تكردنی زیاتری ناوچه‌كه‌یه، بۆیه بڕیاری لێدرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئامانج له ده‌ركردنی بڕیاركه له خودی ئیداره‌كه نییه، به‌ڵكو خزمه‌تكردنه به ناوچه‌كه و سه‌مینه‌سازیشه بۆ داهاتوو بكرێته پارێزگا.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د روونیكرده‌وه، ده‌سه‌ڵات شۆڕ ده‌كرێته‌وه و ده‌سه‌ڵات به سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه دراوه له رووی ئیداری و میلاكه‌وه و كاره‌كان رایی بكات، سه‌رۆكی حكومه‌تیش پشتیوانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌كات و له یه‌كه‌م هه‌نگاودا 10 ئۆتۆمبێل به ئیداره‌ی سۆران به‌خشرا.
روونیشكرده‌وه، ئێمه ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به ته‌نیا جێناهێڵین و پشتیوانی ده‌كه‌ین و ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و له رووی داراییه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت و ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی راده‌گه‌یه‌ندرێت.