مەسرور بارزانی: ئەمڕۆ لە دەڤەری سۆران قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات
K24 - هەولێر
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆ لە دەڤەری سۆران قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات و ئایینده‌یه‌كی گه‌شتر چاوه‌ڕێی خەڵکی ناوچەکە ده‌كات.
دەقی وتاری مەسرور بارزانی:.
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
خوشك و برایانی هێژا.. هاووڵاتییانی خۆشه‌ویستی كوردستان، دانیشتووانی تێكۆشه‌ر و قاره‌مانی ده‌ڤه‌ری سۆران، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانتان لێ پیرۆز بێت.
خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ لێره له‌گه‌ڵ ئێوه ئاماده‌ین، بۆ راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، كه له هه‌ر چوار قه‌زای سۆران، رواندز، چۆمان و مێرگه‌سۆر پێكدێت، خه‌ڵكی ناوچه‌كانی سۆران و باڵه‌كایه‌تی و برادۆست و بارزان، كه دانیشتووانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره تێكۆشه‌ره‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو قوربانی و زه‌حمه‌ت و ئازاره‌ی كه بینیویانه، ئەمڕۆ ده‌بینن كه ئێمه وه‌كو وه‌فادارییه‌ك بۆ خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌وان هاتووینه‌ته خزمه‌تیان بۆ راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ئه‌م ده‌ڤه‌ره.
ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه، رۆژی به‌جێگه‌یاندنی به‌ڵێنی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانییه بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره. رۆژی وه‌فادارییه به‌رامبه‌ر به خوێنی شه‌هیدانمان و قوربانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان، رۆژی پیشاندانی سۆز و وه‌فا و پێ‌زانین و رێزلێنانه له خه‌بات و تێكۆشانی خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، جارێكی دیكه پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م و لێتان پیرۆز بێت.
جێی خۆیه‌تی سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان نه‌وی بكه‌ین، و پێزانینی خۆمان بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ین.
خوشك و برایان به‌ڕێز و خۆشه‌ویست، ئه‌مڕۆ به راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م ده‌ڤه‌ره قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات. ئه‌م ده‌ڤه‌ره هه‌ر له سه‌ره‌تای بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان تاكو ئێستا، بنكه و پشتیوانی هه‌موو شۆڕشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی نیشتمان و گه‌له‌كه‌مان بووه، قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات و ئایینده‌یه‌كی گه‌شتر چاوه‌ڕێتان ده‌كات. ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده به سرووشتێكی دڵگیر و سه‌رنجڕاكێش، به خه‌ڵكێكی قاره‌مان و تێكۆشه‌ر و كۆڵنه‌ده‌ر، به خه‌باتێكی دوور و درێژ و مێژوویی.
ئێمه بینیمان كه به سه‌دان و هه‌زاران شه‌هید له‌م ده‌ڤه‌ره بۆ رزگاری كوردستان و پاراستنی ئه‌زموونی كوردستان خۆیان كردە قوربانی، هه‌رچی بكرێت بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره كه‌مه، ئه‌وه‌ی ئێمه له حكومه‌ت له تواناماندا بێت، به‌رده‌وام ده‌بین له پشتگیریكردنی ئه‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌ی كه ده‌توانێت خزمه‌تێكی زیاتر پێشكه‌ش به هاووڵاتییان بكات، رووتین كه‌م بكاته‌وه، هاتووچۆی به‌ینی ناوچه و ده‌ڤه‌ره‌كان كه‌م بكاته‌وه و زۆربه‌ی كاره‌كان هه‌ر له‌م ده‌ڤه‌ره رایی بكرێن، فشارێكی زۆریش له‌سه‌ر هه‌ولێر كه‌م بكرێته‌وه، به یه‌كه‌وه ده‌توانین وڵاتێكی ئاوه‌دانتر و سه‌قامگیرتر بینا بنێین.
ده‌زانین كه زۆر له‌و ناوچانه‌ی كه دڵگیر و سه‌رنجڕاكێشن، به‌تایبه‌تیش له ناوچه سنوورییه‌كان، هێشتا گیرۆده‌ی بابه‌تی ئه‌منی و سه‌قامگیرین، به‌ڵام له حكومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه جارێكی دیكه ئارامی سه‌قامگیریان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، بخرێنه خزمه‌تی خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره و هه‌موو كوردستان، چونكه دڵنیام ئه‌م ناوچانه بێوێنه‌ن له رووی گه‌شتیاره‌وه ده‌توانن یارمه‌تیده‌رێكی یه‌كجار زۆری خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره و هه‌موو كوردستان بن، ئه‌م ناوچه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده به كانزا سرووشتییه‌كانی، ئێمه ده‌توانین یارمه‌تیده‌ر و پشتیوان بین له بۆ پێشخستنی كه‌رتی پیشه‌سازی و كه‌رتی كشتوكاڵ و كه‌رتی گه‌شتوگوزاری له‌م ده‌ڤه‌ره.
ئه‌مڕۆ كه 14ی مانگی ئه‌یلووله و له مانگی ئه‌یلوولداین، ئه‌و مانگه‌ی كه گه‌وره‌ترین شۆڕشی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان تێیدا ده‌ستبه‌كاربوو، ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژوویی ده‌بێت ده‌ستپێكێكی مێژووی ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له رووی ئیداریشه‌وه ئه‌م ده‌ڤه‌ره پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه بگڕێت، هیوادارم له داهاتوو به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره له هه‌ر چوار قه‌زاكان، بتوانین خزمه‌تێكی زیاتری هاووڵاتییان بكه‌ن، یاسا جێبه‌جێ بكه‌ن، پرۆسه‌ی چاكسازی وه‌كو له كابینه‌ی حكومه‌تدا هاتووه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن، رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچیكارانه ببنه‌وه كه له‌م ده‌ڤه‌ره‌ش له‌وانه وه‌كو هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه روویاندابێت، دڵنیابن من وه‌كو خۆم وه‌كو كابینه‌ی حكومه‌ت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانتان ده‌بین بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی، بۆ ده‌ستبه‌ره‌كردنی ئایینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ خۆتان و بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو.
ئامانجی ئێمه زۆر له‌وه زیاتره ته‌نیا بتوانین ئیداره‌ی خۆمان بكه‌ین، ئه‌و ناوچه دڵگیر و خۆشه‌ی كه ده‌یبنن، ده‌توانێت ببێته ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاریی نه‌ك ته‌نیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به‌ڵكو هه‌موو ناوچه‌كه و له جیهانیشدا خه‌ڵك بتوانن بێن سه‌ردانی ئێره بكه‌ن، ده‌مانه‌وێ له هه‌موو رووێكه‌وه خۆمان پێبگه‌یه‌نین، له رووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه كارێكی وا بكه‌ین كه نه‌وه‌ی داهاتووی ئێمه خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بكات به زانست، به په‌روه‌رده‌یه‌كی باش، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئایینده‌یه‌كی گه‌شتر و ئاوه‌دانییه‌كی زیاتر پێشكه‌ش به هاووڵاتییان بكه‌ین، قۆناغی سبه‌ی له ئه‌مڕۆوه ده‌ستپێده‌كات، پێویسته هه‌موومان، هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌ك بنێین بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت خه‌ڵك و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین.
ئێمه به‌ڵێنی ئه‌وه‌مان داوه كه ده‌سه‌ڵات شۆڕبكرێته‌وه بۆ ئیداره سه‌ربه‌خۆ و پارێزگاكان، له‌مڕۆشه‌وه كه ده‌بینن ئێمه ئه‌و هه‌نگاوانه‌مان ده‌ستپێكردووه و كه‌وتووه‌ته كار، هیوادارین كه به‌رپرسه به‌ڕێزه‌كانیش له‌و ئاسته بتوانن زیاتر خزمه‌تی هاووڵاتییان بكه‌ن و ئه‌وه‌ی كه شایسته‌ی هاووڵاتییه جێبه‌جێی بكه‌ن.
به‌ڕێزان هه‌روه‌ك ده‌زانن ئێمە ئێستا له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنیشین، كه هه‌ڵبژاردنه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته پێویسته بۆ ئه‌وه بێت بتوانین باشترین نوێنه‌ر کە داكۆكی له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكات بنێرینه به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه پشتیوان بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو مافه‌كانی خه‌ڵكی ئێمه، ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كه ده‌ستنیشان ده‌كرێت، پێویسته به‌بێ فه‌رق و جیاوازی نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بكات، هیوادارم له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له جیاتی په‌لاماردانی یه‌كتر، له‌جیاتی یه‌كترشكاندن، هه‌وڵ بدرێت هه‌ر یه‌كێك به‌رنامه‌ی خۆی پێشكه‌شی خه‌ڵكی كوردستان بكات، كه چۆن ده‌توانێت باشتر خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكات، ئه‌وه‌ی هیچی له هه‌گبه‌دا نه‌بێت یان نه‌مابێت، به پەلاماردانی لایه‌نه‌كانی دیكه ناتوانێت خزمه‌ت بكات، توانای جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌شی نابێت كه خۆی به‌رنامه‌ی چاكسازی و پێشخستن و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان پێشكه‌ش نه‌كات.