شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان له فه‌ره‌نسایه
K24 - هه‌ولێر:
بژار کۆچەر، سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (14ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) رایگه‌یاند، دوای ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنا، ليژنه‌ى ياسايى یه‌كه‌م شانده بچێته فه‌ره‌نسا و سه‌ردانی كۆشكی په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا بكات.
بژار کۆچەر گوتی: "شاندێكى ليژنه‌ی ياسايى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى چه‌ند كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فه‌رمى له‌گه‌ڵ ليژنه‌ى ياسايى په‌رله‌مانى فه‌ره‌نسا (ئه‌نجومه‌نى نشتيمانى) و چه‌ند په‌رله‌مانتار و راوێژكارانى په‌رله‌مانى فه‌ره‌نسا له پاريسه".
گوتیشی: رۆژی دووشه‌ممه ليژنه‌ى ياسايى په‌رله‌مانى كوردستان كوبونه‌وه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ليژنه‌ى ياسايى په‌رله‌مانى فه‌ره‌نسا و سه‌رۆكى دۆستايه‌تى عێراق و فه‌ره‌نسا ئه‌نجام دا.
سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له رێگه‌ی تیمێكی تایبه‌تی په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا رۆژی دووشه‌ممه ليژنه‌ى ياسايى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانی كوشكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسایان كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنا یه‌كه‌م جاره ليژنه‌ى ياسايى په‌رله‌مانى كوردستان وه‌ك شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌چێته ئه‌م كۆشكه.
بژار کۆچەر ئاشكرای كرد، بڕیاره ئه‌مڕۆ ليژنه‌ى ياسايى په‌رله‌مانى كوردستان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و راوێژكارانی په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا گفتوگۆ بكات.
د.ی