سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری دەکات

لە دیدارەکەدا پاتریارک مار ئاوای سێیەم، سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ پشتگیری و پاراستنی پێکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینیەکانی کوردستان
سه‌رۆك بارزانی پێشوازی لە پاتریارک مار ئاوای سێیەم كرد
سه‌رۆك بارزانی پێشوازی لە پاتریارک مار ئاوای سێیەم كرد

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی، ئه‌مڕۆ سێشەممە (14ی  ئەیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) لە سەلاحەددین پێشوازی لە پاتریارک مار ئاوای سێیەم، پاتریارکی نوێی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لە جیھان و شاندێکی یاوەری کرد، کە پێکھاتبوون لە مەتران و پیاوانی ئایینی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری.

لە دیدارەکەدا پاتریارک مار ئاوای سێیەم، وێرای ئاماژەدان بە پەیوەندی مێژوویی نێوان خانەوادەی بارزان و کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری، سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ پشتگیری و پاراستنی پێکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینیەکانی کوردستان.

ھەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە پاتریارک مار ئاوای سێیەم کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی لەمەی کە لە ماوەکانی رابردوو کورسی پارتریارک کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری بۆ شاری ھەولێر گواستراوەتەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە کوردستان وڵاتی پێکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکھاتەکانە و ئەو پێکەوەژیانەش پێویستە بپارێزرێت و دەوڵەمەندتر بکرێت.

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ پاتریارکی نوێی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لە جیھان و شاندێکی یاوەری کرد
سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ پاتریارکی نوێی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لە جیھان و شاندێکی یاوەری کرد