تره‌مپ: له كاتی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان 44 تیرۆریست خۆیان گه‌یاندووه‌ته كۆسۆڤۆ
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، واشنتن له رێگه‌ی ئاسمانه‌وه تیرۆریستانی گواستووه‌ته‌وه.
تره‌مپ راشیگه‌یاند، له‌كاتی كشانه‌وه‌ی سوپا و هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌فغانی، ئیداره‌ی بایدن پشكنینی ئه‌منی به دروستی ئه‌نجام نه‌داوه.
روونیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی بایدن له‌باره‌ی كشانه‌وه كردوویه‌تی، جێگه‌ی باوه‌ڕ نییه.
جه‌ختیكرده‌وه، رووداوه‌كانی ئه‌فغانستان ته‌نیا جه‌نگ نه‌بوو، به‌ڵكو له كاتی كشانه‌وه، به‌هه‌زاران كه‌س له رێگه‌ی ئاسمانه‌وه ئه‌فغانستیان جێهێشت، كه ئه‌مه له‌سه‌ر واشتن ملیاره‌ها دۆلار ده‌كه‌وێت.
گوتیشی: پشكنینی ئه‌منی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش نه‌كراوه كه له ئه‌فغانستانه‌وه گوازراونه‌ته‌وه بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كیشوه‌ری ئه‌وروپا، چونكه به‌شێكیان تیرۆریستن توانیان خۆیان بگه‌یننه ناو فڕۆكه‌كان.
تره‌مپ ئاماژه‌یپێكرد، تیرۆریستێكی زۆر له په‌نای گواستنه‌وه‌ی ئه‌فغانییه‌كان گوازرانه‌وه ده‌ره‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا، كه رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست بڵاویكرده‌وه، (44) گه‌وره تیرۆریست، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابوله‌وه گوازرانه‌ونه‌ته‌وه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له كۆسۆڤۆ، كه ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا.
ئاماژه‌شیپێكرد، ئه‌وان پشكنینی ئه‌منیان بۆ نه‌كراوه، ناشزانرێت له داهاتوودا چ بڕیارێكیان ده‌رباره‌وه ده‌درێت.
سه‌رچاوه: شه‌رق ئه‌وسه‌ت
ك.ب