كتێبی "هه‌ڵبژاردن ئاسۆی هێمنیی حوكمڕانی" كه‌وته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران

K24- هه‌ولێر:
چاپی یه‌كه‌می كتێبی "هه‌ڵبژاردن ئاسۆی هێمنیی حوكمڕانی" له نووسینی هاوار محه‌مه‌د یوسف، كه‌وته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.
نووسه‌ر ئه‌و كتێبه‌ی به‌سه‌ر 9 ده‌روازه‌دا دابه‌شكردووه و هه‌رچه‌ند ته‌واوی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه تایبه‌ته به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ره‌هه‌نده‌كانی به جیا شرۆڤه كردووه و له هه‌ر ده‌روازه‌یه‌ك به وردی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر یه‌كێك له ره‌هه‌نده‌كان.
له ده‌روازه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و كتێبه‌دا كه له‌چاپخانه‌ی ئه‌حمه‌دی خانێ بە تیراژی هەزار دانە چاپكراوه، باس له چه‌مك، خاسیه‌ت و سیسته‌مه‌كانی هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق كراوه، له‌كاتێكدا ده‌روازه‌ی دووه‌م تایبه‌ت كراوه به عێراق و هه‌ڵبژاردنی دیموكراسیانه و تێیدا باس له بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن، دابه‌شكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له عێراق، ته‌كنیكی ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان كراوه و به‌راوردێك له نێوان یاسای پیشوو و ئێستای په‌رله‌مانی عێراق كراوه و كاریگه‌ری ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی عێراق خراوه‌ته‌ڕوو.
هه‌رچی ده‌روازه‌ی سێیه‌می ئه‌و كتێبه‌یه، تایبه‌تكراوه به نوێنه‌رانی قه‌واره سیاسییه‌كان و تێیدا باس له ئه‌رك و مافی نوێنه‌ران و رێكاره‌كانی متمانه‌دان به كاندیدانی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه.
دوای ئه‌ویش له ده‌رواه‌ی چواره‌مدا، تیشك خراوه‌ته سه‌ر سكاڵای هه‌ڵبژاردن و رێكاره‌كانی سكاڵای ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ورده‌كاری تاوان و سزاكانی هه‌ڵبژاردن خراونه‌ته روو.
له‌و كتێبه‌دا رۆژی ده‌نگدانیش فه‌رامۆش نه‌كراوه و له ده‌روازه‌ی پێنجه‌مدا هه‌موو رێكاره‌كانی رۆژی ده‌نگدان باسكراوه.
هه‌رچی ده‌روازه‌ی شه‌شه‌م، حه‌فته‌م و هه‌شته‌من تایبه‌تن به چۆنیه‌تی كاركردنی ئامێره كارپێكراوه‌كانی ده‌نگدان، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و فه‌رهه‌نگی هه‌ڵبژاردن، دوا ده‌روازه‌ش كه نۆیه‌م به‌شی ئه‌و كتێبه‌یه، خۆی له شرۆڤه‌كردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمدا ده‌بینێته‌وه.
H.B