سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆشحاڵی خۆی بۆ راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌ربڕی

مه‌سرور بارزانی: ده‌ڤه‌ری سۆران به‌درێژایی مێژوو قوربانیی بۆ مافه‌كانی كوردستان داوه‌
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی دیاریكردنی هەڵگورد شێخ نەجیب وه‌ك سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی دیاریكردنی هەڵگورد شێخ نەجیب وه‌ك سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران

K24- هه‌ولێر:

له‌ پۆستێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ ئینستاگرام، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی بۆ راگه‌یاندنی ده‌ڤه‌ری سۆران وه‌ك ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌ربڕی و دووپاتیكرده‌وه‌، ده‌ڤه‌ری سۆران به‌درێژایی مێژوو قوربانیی بۆ مافه‌كانی كوردستان داوه‌.

له‌ پۆسته‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی نووسیویه‌تی: دەڤەری سۆران به‌درێژایی مێژوو، قوربانیی بۆ مافەکانی کوردستان داوە، بۆیە خۆشحاڵ بووم ئه‌مڕۆ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆیی سۆرانمان راگەیاند و هەڵگورد نەجیب وەك سەرپەرشتیاری ئیدارەكه‌ دیارکرا.

هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌، "لە رێگەی ئیدارەی سەربەخۆوە، کەرتەکانی ئابووری و بەتایبەتی گەشتوگوزاری سۆران، په‌ره‌یان پێدەدرێت و دەبێتە ھۆی کارئاسانی بۆ دانیشتووانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ و کەمبوونەوەی رووتین".

جێگای ئاماژه‌یه‌، ئەمڕۆ سێشمەممە 14/9/2021، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەك لە وەزیر و پارێزگاری هەولێر و بەرپرسانی ئیداری و نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی ناوچەکە، رێوڕەسمی راگەیاندنی ئیدارەی سه‌ربه‌خۆی سۆران بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای رێوڕەسمەکەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، (هەڵگورد شێخ نەجیب)ی وەك سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دیارکرد.

هەڵگورد شێخ نەجیب، لە 30/9/2021، لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر وەک قایمقامی سۆران دەستنیشانکرا.

H.B