لە بارەی کوردستانێکی بەهێزەوە
له ساڵی 2005ه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا ئه‌نگێلا مێرکل کانسله‌ری ئه‌ڵمانیایه. کانسله‌ر چه‌مکێکی لاتینییه و له "کانسللاریوس"ه‌وه وه‌رگیراوه (Cancellarius). ئه‌مه‌ش به‌واتای سه‌رۆکی حکومه‌ت. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که بۆچیی به درێژایی ئه‌م هه‌موو ساڵه مێرکل هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه؟ وه‌ڵامێکی کورت و پووخت بریتییه له‌وه‌ی، که مێرکل پێویستییه‌که بۆ وڵاتی ئه‌ڵمانیا.
ئه‌م راستییه خودی ئه‌ڵمانه‌کان خۆیان ده‌یزانن، هه‌ربۆیه له‌م هه‌موو ساڵانه‌ی رابوورددا به به‌رده‌وامیی هه‌ڵده‌بژێرایه‌وه. ئه‌مه‌ش به‌بێ گوێپێدانه ئه‌و هه‌موو ره‌خنه سیاسییه‌ی، که له میانه‌ی ئه‌م هه‌موو ساڵانه‌دا له مێرکل ده‌گیرا، چونکه دواجار مێرکل له هه‌موو گه‌ڕه‌کانی هه‌ڵبژاردندا ده‌یبرده‌وه. ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ش له باوه‌ڕی هاووڵاتییانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو. هاووڵاتییانی ئه‌ڵمانیا ده‌زانن و ده‌یانزانی، که بێجگه له مێرکل هیچ به‌ربژێرێکی تریان نییه بۆ ئێستای ئه‌ڵمانیا. ساده‌تریین کاری مێرکل له بردنه‌وه‌ی باوه‌ڕی هاووڵاتییاندا، نه‌هێشتنی که‌متریین مووچه‌ی کرێکارانی ئه‌ڵمانیا بوو.
ئه‌زموونی ئێمه له باشووری کوردستاندا، ئه‌زموونێکی نوێیه، چونکه ئێمه‌ی کورد له باشووردا، پێشتر هیچ ئه‌زموونێکی حکومڕانییمان نه‌بووه. ئه‌م سیی ساڵه‌ی رابوورد پێوه‌ر نییه بۆ ئه‌وه‌ی، که ئێمه خۆمان وه‌ک حکومڕانێکی پێرفێکت پیشان بده‌ین.
وڵاتانی تری پێشکه‌وتوو، خاوه‌نی هه‌زاران ساڵی ئه‌زموونن له حکومڕانییدا، ئینجا گه‌یشتوون به ئیمڕۆ. لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئێمه‌ی کورد له باشووردا دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه و گۆڕینی چه‌ندین سه‌رۆکی حکومه‌ت گه‌یشتین به ئاستێک، که تێیدا ئاشنای مه‌سرور بارزانیی بووین. مه‌سرور بارزانیی وه‌ک فیگوورێکی سیاسیی ناسرا بوو، لێ تواناکانی مه‌سرور بارزانیی له میانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانییدا زیاتر ده‌رکه‌وت.
ده‌رکه‌وتنی مه‌سرور بارزانیی له هه‌لومه‌رجێکی ئاوهادا وه‌ک قه‌یرانێکی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی، ده‌رکه‌وتنێکی پێویست بوو. ئه‌م پێویستییه هه‌میشه به‌رهه‌مهێنه‌ر و فاکتۆرێکی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ده‌رکه‌وتنی مرۆڤه شازه‌کان.
سیاسییه‌کی سه‌رکه‌وتوو، سیاسییه‌که، که تێده‌گات، که ژیان و جیهان بێجگه له نیشاندان و قووتکردنه‌وه‌ی هێز هیچی تر نییه. هێزێک به‌بێ سه‌ره‌تا و به‌بێ کۆتایی. ئه‌مه‌ش وه‌ک ره‌گ و چاوگه‌یه‌کی گه‌ردوونیی، نه‌ک به ته‌نها جیهانیی. ویستی هێز، ویستێکی چ یه‌کلاکه‌ره‌وه و چ ئۆبلیگاتۆره، به واتای پێویست و گرنگه.
بێجگه له‌م ویستی هێزه هیچ شتێکی تر له‌مه گرنگتر نییه له ژیاندا. وه‌ک نیچه ده‌ڵێ، خودی مرۆڤ خۆی هیچ نییه بێجگه له ویستێکی هێز. دوژمنانی ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌مه تێگه‌یشتوون، ئینجا به ئاگا یاخوود نائاگا هیچ له باسه‌که ناگۆڕێت.
ئێمه‌ی کورد له ئێستا و ئالێره‌دا بێجگه له نیشاندانی ویست بۆ هه‌بوونی ئه‌م ویستی هێزه هیچ شانسێکی ترمان نییه، چونکه هیچ مامه‌ڵه‌یه‌کی تر له‌م مامه‌ڵه‌یه گرنگتر و پێویست‌تر نییه بۆ ژیانی نه‌ک ئێستا، به‌ڵکوو ئاینده‌ی نه‌وه‌کانیشمان.
لێره‌دا بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر خودی تێڕوانینه‌کانی نیچه، که ده‌ڵێ: ژیان هه‌میشه له‌سه‌ر تێچوونی ئه‌وانی تر ده‌ڕوات به رێگاوه، ئه‌وه‌ی له‌مه تێنه‌گات، ئه‌وا هه‌نگاوی به‌هره‌مه‌ندانه‌ی بۆ تێگه‌یشتن له دادپه‌روه‌ریی نه‌داوه. مه‌به‌سته‌کانی نیچه روون و ئاشکرایه، ئه‌و ده‌ڵێ، بۆ گه‌یشتن به‌وه‌ی، که ده‌ته‌وێت، بۆ مانه‌وه له ژیاندا، پێویسته خاوه‌نی ویستی هێز بێت.
ساده‌تریین نموونه‌ی نیچه زه‌رده‌زیڕه‌یه، ئه‌و ده‌ڵێ، که زه‌رده‌زیڕه‌یه‌ک پێته‌وه ده‌دات، واتای ئه‌وه نییه، که ئه‌و بوونه‌وه‌رێکی خراپه له ژیاندا، به‌ڵکوو ئه‌ویش تێده‌کۆشێت بۆ مانه‌وه له ژیاندا و ویسته‌کانی هێزی خۆی پیشانی ئێمه‌ی مرۆڤ ده‌دات.
خاڵی لاوازی ئێمه‌ی کورد، چاوه‌ڕوانییکردنمانه بۆ رزگارکردنمان. به‌ڵام هیچ که‌س رزگارمان ناکات، خودی خۆمان نه‌بێت، بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ش پێویسته پێکه‌وه ویستی هێزمان هه‌بێت. کۆمه‌ڵێک زه‌رده‌زیڕه ناچن به یه‌كترییه‌وه بده‌ن، به‌ڵکوو هه‌موو پێکه‌وه ده‌چن به‌و بوونه‌وه‌ره‌وه ده‌ده‌ن، که مه‌ترسییه له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وان.
هه‌موو سه‌رکه‌وتنێک له‌سه‌ر دۆڕانی به‌رانبه‌ر قووتده‌بێته‌وه. ئێمه ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین، که تووندوتیژیی ئامڕازه له پراکتیزه‌کردنی ویستی هێزدا، چونکه ته‌نها و ته‌نها له پیشاندانی ئه‌م ویستی هێزه‌دا بوون نه‌ک به ته‌نها ده‌رده‌که‌وێت، به‌ڵکوو قووتیش ده‌بێته‌وه. هێرشه‌کانی سه‌ر هه‌ولێر هیچ نین له هه‌وڵێک زیاتر بۆ پیشاندانی ویستی هێزی دوژمن.
له به‌رانبه‌ردا پێویسته به‌وپه‌ڕی تووندوتیژییه‌وه ویستی هێزی کورد پیشانی دوژمنان بدرێت، نه‌ک چاوه‌ڕوان بکرێت هاوپه‌یمانان له‌بری ئێمه ویستی هێزی خۆیان پیشانی دوژمنانمان بده‌ن.
ئه‌وه‌ی به گشتیی له‌ناو کورددا و به‌تایبه‌ت له باشووردا به پراکتیک ده‌بینرێت، ئه‌وه‌یه که هه‌موو که‌سێک له هه‌وڵی پراکتیزه‌کردنی ویستی هێزی خۆیدایه، که ده‌رئه‌نجام لاوازبوون و له‌ناوچوونی خۆمانی لێده‌که‌وێته‌وه.
ئێمه پێویسته بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه، که ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، خاوه‌نی دوو کۆڵه‌که‌ی گه‌وره‌یه، که یه‌کیان کار له‌سه‌ر ناوه‌وه‌ی وڵات ده‌کات و ئه‌وی تریشیان ده‌ره‌وه‌ی وڵات. ئێمه ئاسایشی ناوخۆمان هه‌یه، که به‌چه‌ندیین جۆری جیاوازه‌وه، که هێشتا نه‌بوونه‌ته یه‌که‌یه‌کی گرنگ له ویستی هێزی نیشتیمانییدا، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌تریین خاڵی لاوازی ئاسایشی ئێمه‌یه. لێ ئاسایشی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتمان نییه، که پارێزگارییمان بکات و ژیانمان بپارێزێت. بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنانمان نه‌گه‌نه نیشتیمانمان، پێویسته له ده‌ره‌وه‌ی نیشتیمان‌دا رایانبگرین.
شۆڕشی ئه‌یلولی ساڵی 1961 شۆڕشێک بوو، که کورد تێیدا خاوه‌نی ویستی هێز بوو. ئه‌م ویسته له ئێستادا لاوازه، ئه‌وه‌شی ویستی هێزی نه‌وێت، مانه‌وه‌ی له ژیاندا دڵنیا نییه. چی بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی رۆحی ویستی هێزی کورد سه‌رله‌نوێ به وێنه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول ده‌ربکه‌وێته‌وه. وه‌ڵام. ویستی قووتکردنه‌وه‌ی سه‌رکرده‌یه. سه‌رکرده‌یه‌کی خاوه‌ن ویستی هێز، سه‌رکرده‌یه‌ک که هێز بداته ویسته‌کانی هێزی ئێمه‌ش وه‌ک تاکه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک. سه‌رکرده‌یه‌ک که پیشانمان بدات، که ئێمه‌ی کورد هه‌موو پێکه‌وه پێویسته ویستی هێزی خۆمان چ پراکتیزه بکه‌ین و چ پیشان بده‌ین، لێ له‌ناو خۆماندا ناکرێت هه‌رچییه‌ک هه‌ڵبستێت ویستی هێزی خۆی پیشان بدات، چونکه ئه‌م پراکسیسه زیانێکی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان لێده‌دات. دژه یه‌کبوون، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌کتریی و ماڵوێرانیی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، لێ پێکه‌وه‌بوونمان ماڵوێرانیی بۆ دوژمنان دروست ده‌کات.
بیهێنه به‌رچاوی خۆت، هه‌رچییه‌ک هه‌ڵده‌ستێت ده‌یه‌وێت ببێته سه‌رۆکی کورد، ببێته ژماره یه‌کی کورد. هه‌رچییه‌ک هه‌ڵده‌ستێت ده‌یه‌وێت ببێته ژماره یه‌کی سه‌رمایه‌داران و چه‌ندین نموونه‌ی تر.
ئالێره‌دا وه‌ک نیچه ئاماژه‌ی پێده‌دات، که جه‌نجاڵییه‌کی گه‌وره و کێشه‌یه‌کی گه‌وره بۆ هه‌موان دروست ده‌بێت. ئه‌م دۆخه بۆ نیچه ئیگۆئیستییه، که هیچ هێزێک ناتوانێت رایبگرێت و سنوری بۆ دابنێت، ته‌نانه‌ت خودی به‌زه‌ییش ناتوانێت سنورێک بۆ ئه‌م ئیگۆئیستییه دابنێت. ته‌ماشای ویستی هێزی تورک، فارس و عه‌ره‌ب بکه‌ن وه‌ک سێ دوژمنی سه‌ره‌کیی کورد.
ویستی هێزی ئیگۆئیستییانه‌ی ئه‌مانه هیچ هێزێک نییه رایبگرێت، ته‌نانه‌ت به‌زه‌ییهاتنه‌وه‌ش به هاووڵاتییاندا ناتوانێت ئه‌مانه رابگرێت، به‌ڵکوو ئه‌وان به‌رده‌وام له هێرشدان و به‌هۆی هێرشه‌کانیانه‌وه ژنان و منداڵان و هاووڵاتییانی سڤیل ده‌کووژرێن و ئه‌وانیش ته‌قه‌ی سه‌ریان دێت. ته‌ماشای ویستی هێزی تورکیا بکه‌ن، که له رۆژئاوادا چی به‌سه‌ر کورددا هێنا. ژیان و جیهان هیچ نییه بێجگه له ویستی هێز.
هیچ کاتێکیش له ئێستا زیاتر گوونجاوتر نییه بۆ ئێمه‌ی کورد، که له‌وه بگه‌ین. تێبگه‌ین و ده‌ستبه‌رداری ئیگۆئیستیه‌ته‌کانمان بین و پێکه‌وه ویستی هێزی کورد پراکتیزه بکه‌ین، چونکه دواجار ته‌نها به‌هێزه‌کان له ژیاندا ده‌مێننه‌وه. هاندانی گه‌نجان بۆ خۆپێگه‌یاندن له بواری تێکنۆلۆژیای سه‌ربازییدا و پشتگیرییکردنی ماددییان به‌بێ سنور، پێویستییه‌کی گرنگ و پێویستی نه‌ته‌وه‌ییه.
دره‌ختی گوێزی کاشێ (Cashew) نموونه‌یه‌کی زۆر جوان و سروشتییانه‌ی ئه‌م ویستی هێزه‌یه، که له‌پێناوی مانه‌وه‌دا ئاماده‌ی کووشتنه. ئه‌م دره‌خته کاتێک ئاژه‌ڵانی باڵابه‌رز بۆ نموونه وه‌ک زه‌ڕافه دێن گه‌ڵاکانی ده‌خۆن، ئه‌وا بۆ ئه‌وه‌ی، که زه‌ڕافه‌کان له‌ناوی نه‌به‌ن، هه‌ڵده‌ستێت به ڕشتنی جۆره ژه‌هرێک. کاتێک زه‌ڕافه‌کان به‌رده‌وام گه‌ڵاکان ده‌خۆن، ئیدی هه‌ستده‌که‌ن، که تامی گه‌ڵاکان گۆڕاوه و ژه‌هراوییه، ئیدی ڕاده‌وه‌ستن له خواردنی گه‌ڵاکان. ئه‌و زه‌ڕافه‌یه‌شی درک به‌مه نه‌کات، دواجار له به‌رده‌وامیی خواردنی گه‌ڵاکاندا ده‌مرێت.
ئیمڕۆ بڕینی مووچه‌ی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک، سه‌ره‌تایه‌که بۆ کۆتاییپێهێنان به پرسی ئیگۆئیستیه‌ت و پراکتیزه‌کردنی ویستی هێز له‌ناو خۆدا. یه‌کخستنی هێزی چه‌کداریی کورد له سووپای کورددا و یه‌کخستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد له یه‌ک ده‌زگای نیشتیمانییدا سه‌ره‌تایه‌که بۆ کۆتاییپێهێنان به خاڵی لاوازی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد. هه‌وڵدان بۆ هێشتنه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانیی وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌ت له ئاینده‌دا، له چه‌ندیین گه‌ڕدا، پێویستییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و گرنگ و پێویسته. مه‌سرور بارزانیی پیاوی ویستی هێزه. ویستی هێزی نه‌ته‌وه‌یی کورد. تۆ ئه‌گه‌ر ویستی هێزی نه‌ته‌وه‌یی کورددت ده‌وێت، پێویسته ده‌ستبه‌رداری ویستی هێزه ئیگۆئیستییه‌کانی خۆت بیت، که قازانجی ته‌نها بۆ خۆت هه‌یه نه‌ک بۆ کۆی گشتیی کورد. تا ده‌ستبه‌رداری ئه‌م ئیگۆئیستییه‌ش نه‌بین، په‌سه‌ندکردنی یه‌کتریی له‌ناوماندا مه‌حاڵه. ڕووسه‌کان ده‌ستبه‌رداری ئه‌م ئیگۆئیستیه‌ی خۆیان بوون و بوونه خاوه‌نی پوتین. ته‌نانه‌ت دوژمنێکی وه‌ک تورکیا بوونه خاوه‌نی ئه‌ردۆگان. سه‌رکرده‌یه‌ک به ته‌نها ناتوانێت ببێته ئیدۆڵ ئه‌گه‌ر هاووڵاتییانی له‌پشت نه‌بێت.