له‌ بازنه‌ی دووی كه‌ركووك كورد و عه‌ره‌ب و توركمان كێبڕكێ له‌سه‌ر 4 كورسی ده‌كه‌ن

كاندیدێكی پارتی له‌ كه‌ركووك: ئه‌گه‌ر كورد له‌ بازنه‌ی دووی كه‌ركووك به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كات مەترسی له‌سه‌ر پێگەی دروست ده‌بێت

K24- كه‌ركووك:

لە کەرکووك هەرسێ پێکهاتەی (کورد و عەرەب و تورکمان) لە بازنەی دووی هەڵبژاردنەکان کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی چوار کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن. کاندیدێکی پارتی دەڵێت؛ ئەگەر کوردانی بازنەی دوو بەشداری لەهەڵبژاردن نەکەن، مەترسی له‌سه‌ر پێگەی کورد دروست ده‌بێت.

نەجوە حەمید کاکەیی، كاندیدی پارتی له‌ بازنه‌ی دووی كه‌ركووك دووپاتیكرده‌وه‌، ئەگەر کوردانی بازنەی دوو بەشداری لەهەڵبژاردن نەکەن، مەترسی له‌سه‌ر پێگەی کورد دروست ده‌بێت، چونکە ئەگەر کورد هیچ کورسییەك لەبازنەی دوو بەدەست نەهێنیت، ئه‌وا رێژەی کورسیەکانی بەگشتی کەم دەکات.

دەنگدەرانی بازنەی دوو جیاوازتر بیر لە پرۆسەی هەڵبژاردن دەکەنەوە، چونکە ئەوان پێیان وایە کە دەبێت بەهەر شێوەیەك بێت رێژەی دەنگی کورد لەو بازنەییە كه‌م نه‌كات.

بازنەی دووی هەڵبژاردن لە کەرکووك، بەبازنەی تێکەڵ ناسراوە، واتا لەو گەڕەکانەیە کە هەر سێ نەتەوەکەی کەرکووکی تێدایە و چانسێكی كورد له‌و بازنه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئافره‌تێك به‌ كۆتا له‌و بازنه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌ربچێت.

H.B