مێركڵ بۆ ماڵئاوایی له ده‌سه‌ڵات سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
بڕیاره مانگی داهاتوو، ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به‌ر له جێهێشتنی پۆسته‌كه‌ی، سه‌ردانێكی ماڵئاوایی بۆ ئیسرائیل بكات، كه بڕیار بوو پێشتر ئه‌و سه‌ردانه له مانگی ئاب بكات، به‌ڵام بۆ مانگی داهاتوو دواخرا.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "تایمز ئۆف ئیسرائیل"، پێشبینی ده‌كرێت له 11ی ئۆكتۆبه‌ر و دوای دوو هه‌فته له هه‌ڵبژاردنی فیدراڵی و ده‌ستنیشانكردنی جێگره‌وه‌كه‌ی له ئه‌ڵمانیا، مێركڵ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیسرائیل ئه‌نجام بدات.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شی، بڕیاره له‌و سه‌ردانه‌یدا راوێژكاری ئه‌ڵمانیا بڕوانامه‌ی دكتۆرای فه‌خری له په‌یمانگه‌ی "تخنیون"ی ئیسرائیلی بۆ ته‌كنه‌لۆژیا پێ بدرێت و بۆ یه‌كه‌م جاریش چاوی به نه‌فتالی بینیت، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته بكه‌وێت.
جێگای ئاماژه‌یه، بڕیار بوو ئه‌نگێلا مێركڵ له كۆتایی مانگی رابردوو سه‌ردانی ئیسرائیل بكات، به‌ڵام دوای هه‌ڵچوونی دۆخی ئه‌فغانستان له ئه‌نجامی كشانه‌وه‌ی له‌ناكاوی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته و هێرشی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵ، سه‌ردانه‌كه بۆ مانگی ئۆكتۆبه‌ر دواخرا.
H.B