ئه‌پڵ مۆبایلی پڕۆ 13ـی به‌ چوار ره‌نگه‌وه‌ راگه‌یاند

ئه‌پڵ مۆبایلی  پڕۆ 13ـی به‌ چوار ره‌نگه‌وه‌  راگه‌یاند
ئه‌پڵ مۆبایلی پڕۆ 13ـی به‌ چوار ره‌نگه‌وه‌ راگه‌یاند

 ‌K24 – هەولێر:

كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی، له‌ كۆنگره‌ی ساڵانه‌یدا، ئایفۆن (13) پڕۆی به‌ چوار ره‌نگه‌وه‌، راگه‌یاند، كه‌ یه‌كمجاره‌ له‌ مێژووی مۆبایلی ئایفۆندا، كامێرا به‌ پێشییه‌وه‌ به‌ند بێت.

ئایفۆنی (13) پڕۆ، به‌ پێكهاته‌ و پارچه‌ی (A15)، هه‌روه‌ها به‌ تایبه‌تمه‌ندی (%50) جیاواز له‌گه‌ڵ ئایفۆنه‌كانی دیكه‌، له‌لایه‌ن ئه‌پڵه‌وه‌ نمایشكرا.

پڕۆ (13)، خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی (XDR)ـه‌و، توانای رووناكردنه‌وه‌ (1000 NITS)ـی هه‌یه‌، وێڕای نوێبوونه‌وه‌ی شاشه‌كه‌ی(120 MZ)، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی نوێبوونه‌وه‌.

ئایفۆن (13)ـی پڕۆ، له‌ تایبه‌تمه‌ندیدا پڕۆمۆشنی تایبه‌ت به‌ یاریی خێرای تێدایه‌.

كامێراكانی ئایفۆن (13)،  (77) مییلی گرامه‌، له‌ (12) مێگاپێكسڵ پێكهاتووه‌، كه‌ سێ بژارده‌ی نزیككردنه‌وه‌ی تێدا به‌رده‌سته‌، جیا له‌وه‌ش توانای تۆماركردنی وێنه‌ی سینه‌مایی هه‌یه‌، وێڕای سیستمی سینماتیك مۆد.

ئه‌پڵ به‌ نیازه‌ تایبه‌تمه‌ندی ProRes له‌ نێو ئایفۆن پڕۆی (13) دابین بكات، كه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالیتی ڤیدیۆكان به‌كار دێت.

بۆ چاككردنی ڤیدیۆكانیش هه‌ردوو به‌رنامه‌ی  (Final Cut Pro X) و (Adobe Premiere Pro) بۆ ئایفۆن پڕۆ (13) به‌رده‌ستكراوه‌.

سه‌رچاوه‌: ئاژانسه‌كان

ك.ب