عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و: به‌هێزكردنی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا زامنی پارێزگاریكردنه له قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێم
K24- هه‌ولێر:
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه و گرنگه تاكی كورد به گرنگییه‌وه به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكات و نوێنه‌ره‌كانیان هه‌ڵبژێرن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییه‌كی كارای هه‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان و به كارایی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن و خه‌ڵكی به‌توانا و به‌هێز و شاره‌زایان وه‌ك نوێنه‌ری خۆیان ده‌ستنیشان كرد، ئه‌وا كاریگه‌ری ئه‌رێنیی گه‌وره له‌سه‌ر پێگه‌ی كورد ده‌بێت له به‌غدا.
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و جه‌ختیشی كرده‌وه: به‌شداریكردنی هاووڵاتییان ده‌بێته پاڵپشتێك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت زیاتر داكۆكی له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كانی بكات و پارێزگاری له قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بكات.
H.B