ئەمه‌ریکا پشتیوانی بۆ دیالۆگی کوردی لە رۆژئاوای کوردستان دووپاتدەکاتەوە

پشتیوانی لە ئیدارەیەکی کوردی - کوردی لە رۆژئاوای کوردستان دەکەین
جۆی هوود
جۆی هوود

K24 - هەولێر:

ئەمه‌ریکا داوا لە لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکات راستەوخۆ دەست بە گفتوگۆ بکەن.

جۆی هوود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگه‌یاند، پشتیوانی لە ئیدارەیەکی کوردی - کوردی لە رۆژئاوای کوردستان دەکەین.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ دانووستانی نێوان لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان وه‌ستاوه‌ و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌ سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه‌)ـش په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و وه‌ستانه‌ی دانوستاندنه‌كان بۆ په‌یه‌ده‌ درێژ ده‌كات، به‌وه‌ی كه‌ فه‌رمان له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) وه‌رده‌گرێت و په‌كه‌كه‌ رازی نابێت رێكه‌وتنێكی كوردی - كوردی له‌ رۆژئاوای كوردستان بێته‌ ئاراوه‌.

ك.ب