گواردیۆلا په‌یامێك پێش یارییه‌كه‌ی چامپیۆنزلیگ راده‌گه‌یه‌نێت
له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می چامپیۆنزلیگ، مانچێسته‌ر سیتی له یاریگه‌ی ئیتیحاد میوانداریی لایپزیگی ئه‌ڵمانی ده‌كات، گواردیۆلاش ده‌ڵێت: هه‌ر جارێك ده‌ست به چامپیۆنزلیگ بكه‌م، زۆر دڵخۆش ده‌بم.
یانه‌ی شه‌وی چوارشه‌ممه له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و رووبه‌ڕووی لایپزیگ ده‌بێته‌وه، مانچێسته‌ر سیتی سیتی وه‌رزی رابردوو بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژوو گه‌یشته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ و چاوی له دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه‌یه، لایپزیگیش له خولی ئه‌ڵمانی دۆخی خراپه و له كۆی چوار یاریی سه‌ره‌تا سێ یاریی دۆڕاندووه و ته‌نیا بردنه‌وه‌یه‌كی هه‌یه.
له‌م یارییه له مانچێسته‌ر سیتی تواناكانی كیڤن دیبڕۆینی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و زاك ستیڤنیش به‌هۆی تووشبوونی به كۆرۆنا یاریی ناكات و بێنیامین مێندیش له به‌ندیخانه‌یه و به‌هۆی تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی راگیراوه.
پێش ئه‌م یارییه پێپ گواردیۆلا له پرێس كۆنفرانسێكی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد هه‌رجارێك ده‌ست به چامپیۆنزلیگ ده‌كات زۆر زۆر دڵخۆش ده‌بێت، ده‌شڵێت: وه‌رزی رابردووش هه‌نگاوێكی زۆر گه‌وره‌مان هاوێشت كه من خۆم به ته‌نیا نه‌بووم و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی زۆرم له‌گه‌ڵ بوون ئێسته‌ش كۆمه‌ڵه‌كه باشتر بوون و چاوه‌ڕێی كاری مه‌زنتر ده‌كه‌ین وه‌رزی رابردوو له كۆی 13 یاریش توانیمان 11 یاریی ببه‌ینه‌وه ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وته بۆمان.
گواردیۆلا گوتیشی: هه‌میشه ئه‌نجامه‌كانی چامپیۆنزلیگ چاوه‌ڕواننه‌كراون، ئێسته‌ش دۆخه‌كه زۆر له رابردوو جیاوازتره، یانه‌كان زۆر باشترن، پێشتر كه راهێنه‌ری بارسێلۆنا بووم وه‌كو ئێستا تاكتیكی یانه‌كان پێشكه‌وتوو نه‌بوو، لایپزیگیش وه‌كو یانه‌كانی دیكه پشت به لاوه‌كان و توانای جه‌سته‌یی به‌هێز ده‌به‌ستێت و هه‌میشه رێزێكی تایبه‌تیان لای من هه‌یه.
له مێژوودا هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و لایپزیگ له هیچ یارییه‌ك رووبه‌رووی یه‌كتر نه‌بوونه‌ته‌وه و ئه‌مه ده‌بێته یه‌كه‌مین یاریی نێوانیان