كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ نێوان عێراق و سووریا بۆردومان كرا

ئۆتۆمبێله‌كان به‌ چوار مووشه‌ك كراونه‌ته‌ ئامانج و به‌ته‌واوی سووتان .. زیانه‌ گیانییه‌كان نازانرێن
بۆردومانكردنی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر سنووری عێراق - سووریا
بۆردومانكردنی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر سنووری عێراق - سووریا

K24- هه‌ولێر:

سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كان رایانگه‌یاند، ئه‌مشه‌و كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌یه‌كی سنووری نێوان عێراق و سووریا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه‌ كرایه‌ ئامانج.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، له‌و بۆردومانه‌دا دوو ئۆتۆمبیلی چه‌كدارانی حه‌شد پێكاون و ئۆتۆمبیله‌كان به‌ته‌واوی سووتاون، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ زیانه‌ گیانییه‌كانی ئه‌و بۆردومانه‌ بكرێت.

وه‌ك راشیانگه‌یاند، ئه‌و فڕۆكانه‌ی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌، نه‌ناسراون و هێرشه‌كه‌شیان له‌ڕێگه‌ی 4 مووشه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌.

سووتانی یه‌كێك له‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه‌ كرانه‌ ئامانج
سووتانی یه‌كێك له‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه‌ كرانه‌ ئامانج

H.B