له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه سه‌ركرده‌كانی تاڵیبان ناكۆكن
K24 - هه‌ولێر:
تۆری "بی بی سی" بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسانی باڵای بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ناكۆكییه‌كی زۆر له نێوانیاندا درووست بووه و ده‌مه‌قاڵێ گه‌یشتووه‌ته ناو كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی.
هه‌ندێك له به‌رپرسان بۆ "بی بی سی" ئاماژه‌یان به‌وه كرد، مه‌لا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر، كه یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی تاڵیبانه، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناكۆكه و گرژی كه‌وتووه‌ته نێوانیان، ئه‌و گرژییه‌ش هه‌فته‌ی رابردوو بووه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له كابول.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان ناكۆكی ناوخۆیی له نێوان سه‌ركرده‌كانی تاڵیبان درووست بووه، له‌وه‌ته‌ی چه‌ند رۆژێكه مه‌لا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر دیار نه‌ماوه.
"بی بی سی په‌شتۆ" له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له تاڵیبانه‌وه بڵاویكرده‌وه، ده‌مه‌قاڵێیه‌كی توند له نێوان مه‌لا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر و خه‌لیل ره‌حمان حه‌قانی، وه‌زیری كاروباری په‌نابه‌ران، كه كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری تۆڕی حه‌قانی توندڕه‌وه، روویداوه، له‌هه‌مانكاتدا له نزیك ئه‌وان ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان لایه‌نگره‌كانیشیان درووستبووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، گرژییه‌كه له‌لایه‌ن براده‌ره‌وه ده‌ستیپێكردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ له پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی رازی نییه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه ناكۆكییه‌كه له‌وه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، كه بوونه‌ته دوو به‌ره و هه‌ر یه‌كێكیان پێیانوایه هۆكاری سه‌ركه‌وتنی تاڵیبان له ئه‌فغانستان ئه‌وانن.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی تاڵیبان، مه‌لا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر ده‌یه‌وێت كه‌سانی وه‌ك خۆی كاره دیپلۆماسییه‌كان به‌ڕێوه‌ببه‌ن، به‌ڵام ئه‌ندامانی گرووپی حه‌قانی، كه یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی تاڵیبان رابه‌رایه‌تی و پشتیوانیان ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه له رێگه‌ی شه‌ڕه‌وه ئه‌مه به‌ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت.
دوو رۆژ به‌ر له ئێستا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ره‌تی كرده‌وه، مه‌لا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر به‌هۆی گرژییه ناوخۆییه‌كانی تاڵیبانه‌وه بریندار بووبێت، یان كوژرابێت.
تاڵیبان له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگی مه‌لا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر و لێدوانی گوته‌بێژی تاڵیبان له تویته‌ره‌وه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه هه‌واڵی كوژرانی راست نییه و "درۆیه‌كی دوژمنانه"، ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، براده‌ر به‌هۆی كاره‌وه له وڵات ده‌سووڕێته‌وه و تووشی هیچ رووداوێك نه‌بووه.
د.ی