به‌هۆی كۆرۆناوه منداڵێك به‌بێ ناوه

K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه خێزانێكی ئه‌مه‌ریكی 5 منداڵیان بێ دایك و باوك مانه‌وه و به‌ر له‌وه‌ی ڤاكسین وه‌ربگرن له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا و منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه‌یان نه‌بینی.
دیڤی ماسیاس (37 ساڵ)، كه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی له دایكبوون و منداڵان په‌رستاری ده‌كرد، به منداڵی پێنجه‌می دووگیان بوو و له مانگی نۆیه‌می سكپڕیه‌كه‌ی بووه، به‌ڵام كۆرۆنا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌دا ئه‌و منداڵه‌ی نۆ مانگ هه‌ڵگرتووه، ببینیێت.
پزیشكه‌كان هاوكاری دیڤی-یان كرد، تا پێشوخته منداڵه‌كه‌ی به نه‌شته‌رگه‌ری ببێت، به‌ڵام له‌كاتی منداڵبوونه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا و نه‌یتوانی منداڵه‌كه‌ی ببینێت.
هاوسه‌ره‌كه‌ی "دانیاڵ ماسیاس"، كه له هه‌مان نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرا، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌ویش بمرێت، ئاگاداركرایه‌وه كه كچێكیان بووه، به‌ڵام به‌هۆی لاوازی به‌رگرییه‌وه دوو هه‌فته دوای هاوسه‌ره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا و كچه تازه له‌دایكبووه‌كه‌ی بێ ناو به‌جێهێشت.
به‌گوێره‌ی تۆڕی "سی ئێن ئێن"، ئه‌و دایك و باوكه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌دا به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا و دوای خۆیان منداڵه‌كانیان جێهێشت، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 3 هه‌فته تا 8 ساڵین.
تیری ماسیاس، دایكی دانیاڵ گوتی: كوڕه‌كه‌م و هاوسه‌ره‌كه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان به‌كارنه‌هێنابوو، هه‌ر چه‌نده پلانه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌بووه، به‌ڵام كات به‌سه‌رچوو. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، راسپێدرام هه‌واڵی مردنیان بۆ نه‌وه‌كانم بگوازمه‌وه و پێیان بڵێم دایك و باوكیان گیانیان له‌ده‌ستداوه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌شیان نه‌بووه، كه ناوێك بۆ كچه تازه له‌دایكبووه‌كه‌یان دابنێن.
له راپۆرته‌كه‌ی "سی ئێن ئێن"دا هاتووه، ئه‌و دوو هاوسه‌ره زۆر به‌دوای پاكوخاوێنییه‌وه بوون و له سه‌ره‌تای ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆناوه هه‌موو شتێكیان به ده‌رمانی تایبه‌ت پاك ده‌كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی كۆرۆنا نه‌بن.
داپیره‌ی منداڵه‌كان ئاشكرای كرد، هه‌ردووكیان دوای كاركردن، خۆیان ده‌شوشت، كه‌لوپه‌له‌كانیان به مادده‌ی كحولی پاك ده‌كرده‌وه، ته‌نانه‌ت له رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه بازاڕییان ده‌ركرد، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ركه‌وته‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه نه‌بن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان لێنه‌دابوو، هه‌ر تووشی كۆرۆنا بوون.
د.ی