نێچيرڤان بارزانى گه‌يشته له‌نده‌ن

K24 – هەولێر
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/9/15 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته له‌نده‌نى پايته‌ختى شانشينى يه‌كگرتوو.
نێچيرڤان بارزانى له‌ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ بۆريس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرانى ده‌ره‌وه و به‌رگرى و به‌رپرسانى ديكه‌ى به‌ريتانيا كۆده‌بێته‌وه و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكارى و هاوبه‌شيى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، دۆخ و سه‌قامگيريى عيراق و ناوچه‌كه به‌گشتى تاوتوێ ده‌كه‌ن.

