گرافیک .. ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان

حکومەتی هەرێم 3 ملیار دیناری بۆ کەرتی پەروەردە تەرخانکردووە
پرۆسەی خوێندنی 2021- 2022
پرۆسەی خوێندنی 2021- 2022

K24 - هەولێر

رۆژی 14/9/2021، پرۆسەی خوێندنی ساڵ 2021-2022، لە هەرێمی کوردستان دەستیپێكرد، لەلايەن مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 3 ميليار دينار بۆ کەرتی پەروەردە تەرخانكراوە.

ئەمساڵ ژمارەی قوتابيان بە گشتی لە هەرێمی كوردستان زياتر لە ملیۆنێک 800 هەزار قوتابیيە لە قوتابخانەکانی حکومی و ئەهلی دەخوێنن. ئەو قوتابيانەی لە قوتابخانە حكوميیەكان دەخوێنن ژمارەيان یەک ملیۆن و 725 هەزار قوتابییە و 90 هەزار قوتابیش لە قوتابخانە ئەهلییەکان هەن. هەروەها 162 مامۆستا لە ناوەندەکانی خوێندن وانە دەڵێنەوە.

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە، بەستنی ماسک لە ناوەندەکانی خوێندن ناجارییە و وەک قۆناغی یەکەم بۆ ئەمساڵ 2 ملیۆن و 500 هەزار ماسک و 50 هەزار پاککەوە (معقم) دابینکراوە.

لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان 600 قوتابخانە نۆژەنکراونەتەوە و 50 قوتابخانەی نوێش کراونەتەوە.

ڤ.ع