ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ منداڵان سه‌ركه‌وتوو بووه؟
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك وڵات پڕۆسه‌ی كوتان به ڤاكسینی كۆرۆنایان بۆ منداڵان ده‌ستپێكردووه، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 12 تا 15 ساڵییه، به‌ریتانیاش یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه، كه پڕۆسه‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه و ته‌نیا یه‌ك ژه‌می ڤاكسین به ته‌مه‌نه دیاریكراوه‌كه ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای رێنمایی به‌رپرسانی ته‌ندروستی له‌و وڵاته.
ئاژانسی ده‌رمانی ئه‌وروپی له مانگی ئایار/ مایۆی رابردووه‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نیشاندا، كه منداڵان له ته‌مه‌نی نێوان 12 تا 15 ساڵی به ته‌نیا ژه‌مێكی ڤاكسینی كۆرۆنا له جۆری فایزه‌ر بكوترێن.
له‌و كاته‌وه وڵاتانی ئه‌وروپا پڕۆسه‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه، دانیمارك ڤاكسینی كۆرۆنا به منداڵان ده‌دات له ته‌مه‌نی نێوان 12تا 15 ساڵی، دواتر نه‌رویجیش ئه‌و پلانه‌ی په‌یڕه‌و كرد، هه‌رچه‌نده ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپاش نییه. ئه‌ڵمانیا و سویدیش پلانه‌كان بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه دیاریكراوه په‌یڕه‌و كرد، به‌ڵام بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیان هه‌یه.
به‌ڵام ئیسپانیا پڕۆسه‌كه‌ی بۆ ته‌مه‌نی 12 تا 19 ساڵی به پێدانی یه‌ك ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا جێبه‌جێ كرد، فه‌ره‌نساش په‌له‌ی له پڕۆسه‌كه كردووه و 66%ی ئه‌و منداڵانه‌ی به ژه‌مێكی ڤاكسینی كۆرۆنا كوتاوه، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 12 تا 17 ساڵییه.
سه‌ره‌تا ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا پلانی پێدانی ڤاكسینیان بۆ منداڵانی سه‌رووی ته‌مه‌ن 12 ساڵی جێبه‌جێ كرد، به‌ڵام له ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ته‌مه‌نه دیاریكراوه به دوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا له جۆری فایزه‌ر جێبه‌جێكراوه، كه نێوان هه‌ردوو ژه‌مه‌كه 3 هه‌فته‌یه.
له ئه‌مه‌ریكا 42%ی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 12 تا 17 ساڵییه ژه‌مێكی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، 32%یش هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی فایزه‌ر و مۆدێرنایان وه‌رگرتووه.
پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا له چین جیاوازه و یه‌كه‌م وڵاته ئه‌م پلانه جێبه‌جێبكات، له مانگی حوزه‌یرانی رابردووه‌وه منداڵانی 3 تا 17 ساڵی ڤاكسینی سینۆفارمیان پێده‌درێت.
چین له پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا زۆر خێرایه و 80% دانیشتوانه‌كه‌ی كوتاوه، كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی زیاتر له 1.4 ملیار كه‌سه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به ئامانجگرتنی ئه‌م ژماره‌یه ئاسان نییه، كه ته‌مه‌نی خوار 18 ساڵی نه‌گرێته‌وه.
د.ی