واشنتن: عێراق له ئه‌فغانستان مه‌ترسیدارتره
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ڤریل هاینز، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا، له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش بۆ سه‌ر عێراق رایگه‌یاند، عێراق له ئێستادا له ئه‌فغانستان مه‌ترسیدارتره.
راشیگه‌یاند، سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆری جیهانی، ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا چاوی له‌سه‌ر ئه‌فغانستاندا نییه، به‌ڵكو له ئێستادا عێراق مه‌ترسیدارتره.
روونیكرده‌وه، هه‌ندێك پێیان وایه ئه‌فغانستان ده‌بێته پێگه‌یه‌ك بۆ تیرۆری جیهانی، وه‌ك پێشبینی گه‌ڕانه‌وه‌و خۆ رێكخستنه‌وه‌ی داعش و ئه‌لقاعیده، چونكه دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وان خه‌ریكه له ئه‌فغانستان ده‌رده‌كه‌ونه‌وه.
ئاماژه‌یپێكرد، چوار وڵات هه‌ن، له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ئه‌فغانستان مه‌ترسیدارترن، ئه‌وانیش (یه‌مه‌ن، سووریا، سۆماڵ و عێراق)ـه.
جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و چوار وڵاته مه‌ترسی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه و ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌ت، بۆیه واشنتن ئه‌وله‌ویه‌ت به ئه‌فغانستان نادات، جیا له‌وه‌ی كه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان ده‌ستیانكردووه به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری، به‌تایبه‌ت له كابول.
روونیكرده‌وه، له ئێستادا چاودێری ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له ئه‌فغانستان ده‌كه‌ین، رێكخراوی داعش له خوراسان هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر واشنتن، جیا له‌وه‌ش داعش له عێراق و سووریا به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی، وێڕای ئه‌وه‌ش كه ئه‌مه‌ریكا له‌م دوو وڵاته بوونی سه‌ربازی هه‌یه و ئه‌وان ناتوانن به ئاسانی كرده و هێرشه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
دوای (20) ساڵ، له روودانی (11)ـی سێپتێمبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكی پێی وایه ده‌بێت رێگه به قاعیده و داعش نه‌درێت له‌نێو ئه‌مه‌ریكادا هێرشه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رچاوه: CNN
ك.ب