دوایین مۆڵهت درایه رۆناڵد كومان و شوێنگرهوهیهكی بۆ ئاماده كراوه
رۆناڵد کومان راهێنەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا 3 یاری داهاتوو چارەنوسی وەکو راهێنەری ئەو یانەیە یەکلایی دەکاتەوە.
رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای دەکات، دوای دۆڕانەکەی بارسێلۆنا لە گەڕی یەکەمی وەرزی نوێ چامپیۆنزلیگ، خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکە لەگەڵ رۆناڵد کومانی راهێنەر کۆبووەتەوە و لە کۆبونەوەکەدا راهێنەری یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە، ئەگەر بێت و لە سێ یاری داهاتوو لە لالیگا ئەنجامی باش بەدەست نەهێنن، ئەوا لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە و بە پێچەوانەشەوە وەکو راهێنەری یانەکەیان بەردەوام دەبێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە تاوەکو ئێستا کارگێری بارسا هیچ کەسێکی وەکو راهێنەری داهاتووی یانەکەیان دیاری نەکردووە، بەڵام نزیکترین کەس بۆ ئەم پۆستە، چاوەڕێ دەکرێت چاڤی هێرناندێز راهێنەری ئێستای یانەی سەدی قەتەری بێت.
رۆناڵد كومان له هاوینی 2020 له شوێنی كیكی سێتیێن ئهركی راهێنهرایهتی یانهی بارسێلۆنای وهرگرت، سهرپهرشتی 58 یاری بارسێلۆنای كردووه و 37 یاری بردووهتهوه و 12 شكست و 9 بهرامبهربوونی تۆمار كردووه.