وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا: ئه‌زموونم بۆ هه‌رێمی كوردستان به سوود ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
لیز ترۆس، وەزیری نوێی دەرەوەی بەریتانیا دوای ده‌ستنیشانكردنی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له یه‌كه‌م لێدوانی‌دا له باره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئەزموون و باکگراوندم لە بواری بازرگانی و ئابووریدا بەسوود دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان.
له‌و باره‌یه‌وه، کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هه‌ولێر له رێی سۆشیالمیدیاوه بڵاویكرده‌وه، دوای وەرگرتنی پۆستی وەزیری دەرەوە، لیز ترۆس رایگه‌یاندووه، ئەزموون و باکگراوندم لە بواری ئابووری و بازرگانیدا بۆ هەرێمی کوردستان بەسوود دەبێت.
لیز ترۆس، لەلایەن بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاوە لە شوێنی دۆمینیک راب وەک وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەست نیشانکرا.
دۆمینیک راب دەبێتە وەزیری داد و پۆستی جێگری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاشی دەبێت.