بەڵێنی بەشێکی کاندیدان لە توانای په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ره‌

دروشم و بەڵێنی ھەندێك لایەن بۆ ھەڵبژاردن ئەوەندە فراوانە بە حکومەتی عێراقیش جێبەجێناکرێت
به‌ڵێنی به‌شێك له‌ لایه‌نه‌كان له‌ توانای جێبه‌جێكرن به‌ده‌ره‌
به‌ڵێنی به‌شێك له‌ لایه‌نه‌كان له‌ توانای جێبه‌جێكرن به‌ده‌ره‌

K24 - هه‌ولێر:

بەڵێنی ھەندێک لە کاندیدەکان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەوەندە فراوانە، خەریکە کار دەکاتە سەر متمانەی دەنگدەران، ئەوە لە کاتێکدایە کێشەی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق کێشەی جێبەجێنەکردنی یاسا و دەستوور و شایستە داراییەکان و مادەی 140 و چەندین کێشەی یاسایی دیكه‌یه‌.

بەشێک لە کاندیدانی لایەنەکان دروشم و بەڵێنیان لە بانگەشەکانیاندا تێکەڵ کردووە، ئەمەش کێشەی متمانە بۆ ھاووڵاتیان دروست دەکات، چونکە بەشێکی بەڵێنەکان توانای جێبەجێکردنیان لەلایەن پەرلەمانتارانەوە نییە.

دروشم و بەڵێنی ھەندێ لایەن بۆ ھەڵبژاردن ئەوەندە گەورە و فراوانە بە حکومەتی عێراقیش جێبەجێناکرێت نەک بە پەرلەمانتاران، بەڵام لە پێناو بە دەستھێنانی دەنگ ھەندێک لە کاندیدان کاری پەرلەمانتاری و حکومەتیان تێکەڵ کردووە ،دروشم و بەڵێنی بەشێک لە کاندیدانی لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستانیش بە ئاراستەی ناوخۆی ھەرێمی کوردستانە لە کاتێکدا کێشەی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق کێشەی جێبەجێنەکردنی یاسا و دەستور و شایستە داراییەکانە.

لەیلا ئەکرەم، کاندیدی پارتی لە ھەولێر گوتی: "كاندیدانی پارتی كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، كێشه‌كانی كورد له‌ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن، كه‌ حكومه‌تی عێراق تا ئێستا پێشێلی هه‌ندێك یاسا و مادده‌ی ده‌ستووریی كردووه‌"

ھەندێک لەو بەڵێنانەی بەشێک لە لایەنی سیاسی و پەلەمانتاران دەیدەن بۆ کۆکردنەوەی دەنگی خەڵک کێشەی سیاسی و تەنانەت بێ متمانەیی خەڵکیشی لێ دەکەوێتەوە، بەشێک لە کاندیدانیش پێانوایە کە بەشێک لە بەڵێنەکان ئەوەندە بەڵێنی گەورەن، خودی پڕۆسەکەش دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

ئامانج ھەرکی، کاندیدی پارتی لە ھەولێر گوتی: "ئه‌وه‌ی ئێمه‌ بۆ ده‌جه‌نگین، جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوورییه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌، كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی شاسیته‌ داراییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بێت كار له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان بكرێت له‌ بودجه‌ی عێراق كه‌ له‌ ساڵی 2014ه‌وه‌ به‌غدا پێشێلی ده‌كات‌".

بەڵێنەکانی ھەڵبژاردن گەیشتووه‌تە ئاستێک کە لە جیاتی کاری پەرلەمانتاری و کارکردن لەسەر یاساکان، بەڵێنی خزمەتگوزاری و دابینکردنی سوتەمەنی و چاککرکردنی رێگاوبان و دامەزراندنی گەنجان دەدەن لە کاتێکدا بەشێک لەو بەڵێنانە تەنانەت حکومەتی عێراقیش پێی جێبەجێناکرێت.

د.ی