کەرکووکییەکان بەشداری کارای پڕۆسەی هەڵبژاردن دەکەن
K24 - هه‌ولێر:
زۆرینەی هاووڵاتیانی کورد لە کەرکووك بەشداری کارای پڕۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەکەن، ئەوان دەڵێن کاتی گلەیی نییە و پێویستە بەدەنگەکانمان کوردستانیبوونی شارەکەمان بسەلمێنین.
باوکی یەکێک لە پێشمەرگە دیلەکانی دەستی داعش، بە گرنگییەوە باس لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەکات و دەڵێت بەدەنگدانم رۆحی کوڕەکەم و سەرجەم شەهیدان ئاسوودە دەکەم.
مەولود محەمەد، باوکی مەریوان پێشمەرگەی دیل گوتی: "بۆیه ده‌نگ ده‌ده‌م، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌قی كوڕه‌كه‌م نه‌ڕوات، چۆن لێره داكۆكی له كوردبوونم ده‌كه‌م، ده‌مه‌وێت له به‌غدا كوردبوونی خۆم بسه‌لمێنم و مافه‌كانمان پێشێل نه‌كرێت".
لە کەرکووک پێشبینییەکان بە ئاراستەی بەشداریکردنێکی کارای خەڵکە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، زۆربه‌ی خەڵکی كه‌ركووك خۆیان بۆ پڕۆسەکە ئامادەکردووە، بەشداریکردنیان بە ئەرکی سەرشانیان دەزانن.
هاووڵاتییه‌كی دیكه كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵكی كه‌ركووك رێگه به‌وه نادات به ماڵه‌وه دابنیشین و نه‌چینه ده‌نگدان، ئه‌وه‌ی نه‌خۆشیش بێت، ده‌چێت به‌شداری ده‌نگدان ده‌كات.
پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن بۆ كوردستان24 گوتی: "له ساڵی 1961ـه‌وه تا ئێستا شه‌هید ده‌ده‌ین، له زاخۆوه بۆ خانه‌قین، هه‌ر له پێناو كه‌ركووك خوێنیان رشتووه، بۆیه ئه‌و خوێنه به فیڕۆ ناده‌ین و ده‌نگ ده‌ده‌ین".
کێبڕکێی نەتەوەیی لەلایەک و خۆسەپێنی دەسەڵاتی دوای 16ی ئۆکتۆبەر لە دژی نەتەوەی زۆرینە له لایه‌كی دیكه، وای لە هاووڵاتیانی کورد کردووە، گلەیی و کەموکوڕییەکانیان بەلاوە بنێن.
بەپێی ئاماری ئۆفیسی کەرکووکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، تا ئێستا 91%ی هاووڵاتیان کارتی دەنگدانیان نوێ کردووه‌تەوە.
د.ی