پۆچێتینۆ: سێکوچکەی مێسی و نێیمار و مباپێ پێویستی بە کاتە

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ
ماوریسیۆ پۆچێتینۆ

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ بەرگری لە سێکوچکەی مێسی و نێیمار و مباپێ دەکات و پێیوایە کاتیان پێویستە تا هەماهەنگی زیاتر لە نێوانیان دروست بێت.

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری پاریس سانجێرمان دوای یەکسانبوونەکەیان لە گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ کلەب برووج لەبارەی یارییەکە گوتی 'سێکوچکەی مێسی و نێیمار و مباپێ هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنیان لە نێواندا نییە و پێویستیان بە کات و کارکردنە تا وەکو یەک تیم دەربکەون و هەماهەنگی زیاتر دروست بکەن، من پێشتریش گوتومە پێویستە ئێمە وەکو یەک تیپ یاریی بکەین'.

هەروەها راهێنەرە ئارجێنتینییەکە گوتی 'ئێمە شەوێکی باشمان تێپەڕ نەکرد، بەڵام پێویستە ئارام بین، پێویستە لەسەر کارکردن بەردەوام بین و بڕیاری پێویست بدەین'.

گەرچی بۆیەکەمجار مێسی و نێیمار و مباپێ لە یاریی بەرامبەر کلەب برووج لە چامپیۆنزلیگ یارییان کرد، بەڵام هیچ یەکێکیان نەیانتوانی گۆڵ بکەن و پاریس و برووج بە گۆڵێک یەکسانبوون.