تیروپشکی وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق راکێشرا

مەراسیمی راکێشانی تیروپشکی خولی نایابی عێراق - بەغدا
مەراسیمی راکێشانی تیروپشکی خولی نایابی عێراق - بەغدا

تیروپشکی وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق راکێشرا، یارییەکانی وەرزی نوێی خولەکە لە وادەی خۆی دەستپێدەکات و دواناخرێت.

لە بەغدا تیروپشکی وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق راکێشرا کە رۆژی دووشەممە بە بەشداریی 20 یانە دەستپێدەکات و یانەکانی هەولێر و زاخۆ و نەورۆز نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان دەکەن لە خولەکە، بەگوێرەی تیروپشکەکە لە یەکەم گەڕدا هەولێر لە بەسرە دەبێتە میوانی مینا، زاخۆش لە یاریی دێربی هەرێمی کوردستان لە یاریگای خۆی میوانداریی نەورۆز دەکات کە تازە بۆ ریزی یانە نایابەکان سەرکەوتووە.

بەگوێرەی تیروپشکەکە لە گەڕی دەیەم هەولێر لە یاریی دێربیی هەرێمی کوردستان دەبێتە میوانی زاخۆ و ئەم یارییە رۆژی 10 یان 11ـی نۆڤێمبەر لە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ دەکرێت، یانەی هەولێر کە پێشتر جوار جار نازناوی خولەکەی بەدەستهێناوە لە گەڕی دووەم رۆژی 25 یان 26ـی ئەم مانگە میوانداریی ئەمانەی بەغدا دەکات، واتە سەرهەنگ موحسین دەگەڕێتەوە یاریگای فڕەنسۆ هەریری و رووبەڕووی یانەی پێشووی دەبێتەوە.

لە گەڕی یەکەمی خولەکە، قوە جەوییەی پاڵەوانی وەرزی رابردوو میوانداریی قاسم دەکات و شورتە و تەڵەبەش بەیەک دەگەن، زەوڕاش میوانداریی سناعە دەکات.

رۆژی هەینی سێ رۆژ پێش دەستپێکی وەرزی نوێ، لە یاریی جامی سوپەری عێراق یانەکانی قوە جەوییە و زەوڕا لە یاریگای شەعب بەیەک دەگەن و یاریی لەسەر سوپەری عێراق دەکەن.