سه‌یری ئه‌م 13 فیلمه ترسناكه بكه و 1300 دۆلار وه‌ربگره
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی بڕیاریداوه، 1300 دۆلار، واتا (13 وه‌ره‌قه)، بداته هه‌ر كه‌سێك كه بتوانێت سه‌یری 13 فیلمی ترسناك بكات.
فیلمه‌كان بریتین له:
سۆو Saw
ئه‌میتی ڤایل هۆرۆر Amityville Horror
هه‌ردوو به‌شی یه‌ك و دووی ئه كوایت پله‌یس A Quiet Place
كاندی مان Candyman
ئینسایدیه‌س Insidious
ذه بله‌یر ویچ پرۆجێكت The Blair Witch Project
سێنیسته‌ر Sinister
گێت ئاوت Get Out
ذه پیورج The Purge
هاڵۆوین Halloween (2018)
پارانۆرمه‌ڵ ئاكتیڤیتی Paranormal Activity
ئانابێل Annabelle
كۆمپانیاكه مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی له دواوه‌ی پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه هه‌یه به بینه‌ران، ئه‌ویش ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زانستییه و ده‌یانه‌وێت له‌كاتی سه‌یركردنی ئه‌و فیلمانه، لێدانی دڵی بینه‌ران پێوانه بكه‌ن، تاقیكردنه‌وه‌كه رۆژانی 9 تاكو 18ی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌وانه‌ی خولیای فیلمه ترسناكه‌كانن و له ئه‌مه‌ریكان ده‌توانن له رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه فۆڕم پڕبكه‌نه‌وه.
ئه‌و 13 فیلمه له ریزی ترسناكترین فیلمه‌كان پۆلێنكراون، به‌ڵام كۆمپانیای فاینه‌نشه‌ڵ به‌ز، ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی توێژینه‌وه‌كه بگاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه كامه فیلم كه‌مترین بڕه پاره‌ی بۆ ته‌رخان كراوه بۆ به‌رهه‌مهێنان به‌راورد به زۆرترین بڕه پاره و كاریگه‌رییه‌كانیشیان چه‌نده و چۆن ده‌بێت له‌سه‌ر بینه‌ر.