3 هۆكار ده‌بێـته هۆی بێبه‌شبوونی پاریس له ناسناوی چامپیۆنزلیگ
پاریس سانجێرمان كۆمه‌ڵێك ئه‌ستێره‌ی كۆكردووه‌ته‌وه، مێسی، نێیمار و مباپێ له‌گه‌ڵ رامۆس، حه‌كیمی و ڤیراتی و چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیكه‌ی تۆپی پێ، به‌ڵام له یه‌كه‌مین یاریی ئه‌م وه‌رزه‌یان له چامپیۆنزلیگ هانده‌رانیان بێهیوا كرد و له‌گه‌ڵ یانه‌ی كڵه‌ب بروجی به‌لجیكا كه‌وته داوای یه‌كسانبوونه‌وه.
به گوێره‌ی بۆچوونی چاودێرانی وه‌رزشی، 3 هۆكار واده‌كات پاریس سانجێرمان له خه‌ونی بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگ بێبه‌ش بكات.
1ـ هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێره‌یه له پاریس:
ئه‌وه‌ی ئێستا له پاریس سانجێرمان ده‌بینرێت و رووده‌دا هاوشێوه‌ی گاڵاكتیكۆسی ریال مه‌دریده، كاتێك ریال مه‌درید له سه‌رده‌می یاریكردنی زێدان، خاوه‌نی د‌یڤید بێكهام، رۆناڵدۆی به‌رازیلی، لویس فیگۆ، رۆبێرتۆ كارلۆس بوو، به‌ڵام یانه‌ی شایانه شكستی هێنا له بردنه‌وه‌ی نازناوه گه‌وره‌كانی به وێنه‌ی چامپیۆنزلیگ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كانی زیاتر به‌شێوه‌ی تاكه‌كه‌سی یارییان ده‌كرد و به یاریكردنی كۆمه‌ڵ نه‌ده‌بینران، چونكه هه‌ریه‌ك له ئه‌ستێره‌كانی ریال مه‌درید ئاره‌زووی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه خۆیان بسه‌لمێنن و باشتر ده‌ربكه‌ون له ئه‌ستێره‌كه‌ی دیكه‌ی هاوڕێی. سه‌لماندنیان.
رۆناڵدۆی به‌رازیلی له دوایین لێدوانی دا ده‌ڵێت: من له‌گه‌ڵ گاڵاكتیكۆس بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز یاریم كرد و نه‌مانتوانی چامپیۆنزلیگ ببه‌ینه‌وه، بۆیه مه‌رج نییه هه‌ر تیپێك خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك ناوی گه‌وره بێت ببێته پاڵه‌وان.
2ـ گه‌وره‌ترین نازناو له ژیانی پۆچیتینۆ وه‌كو راهێنه‌ر:
ماوریزیۆ پۆچیتینیۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی تۆتێنهام له وه‌رزی 2018 ـ 2019 گه‌یشته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، هه‌روه‌ها نازناوێكی جامی فه‌ره‌نسای بردووه‌ته‌وه، ئێستاش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره‌ی گه‌وره كار ده‌كات كه هه‌ریه‌كێك له‌و ئه‌ستێرانه خاوه‌نی چه‌ندان ناسناوی گه‌وره‌ن، گونجاندنی ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێرانه كه ژماره‌ی گه‌وره‌ن ئه‌ركی پۆچیتینیۆ قورس ده‌كات.
3ـ له‌ده‌ستدانی ناسناوی خولی نێوخۆی فه‌ره‌نسا له وه‌رزی رابردوو:
ركابه‌ریكردنی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌گه‌ڵ یانه‌كانی خولی فه‌ره‌نسا نابێته پاڵپشت بۆ ئه‌وه‌ی ركابه‌ری ناسناوی چامپیۆنزلیگ بكه‌یت، وه‌رزی رابردووش پاریس سانجێرمان له بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی فه‌ره‌نسا بێبه‌شبوو، ئه‌مه‌ش دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی گاڵاكتیكۆسی ریال مه‌درید بوو كه نازناوی لالیگایان سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێره‌ی ئه‌وكات له‌ده‌ست دا.