بارزان.. وێستگه‌یەکی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له تیشكی خۆر کرایەوە

K24 - هه‌ولێر:
له ناوچه‌ی رێزانی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری بارزان وێستگه‌یەکی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له تیشكی خۆر دامه‌زرێنرا و له پڕۆژه‌كه‌دا زیاتر له 3 هه‌زار و 840 په‌نه‌ڵی وه‌رگرتنی تیشكی خۆر به‌كارهاتووه.
جه‌مال عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه به كوردستان24ی راگه‌یاند، پڕۆژه‌كه له (3840) په‌نه‌ڵی كۆكردنه‌وه‌ی تیشكی خۆر پێكدێت، كه زۆر یارمه‌تیده‌ری ژینگه ده‌كات له‌و ده‌ڤه‌ره، بۆ هه‌ندێك پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری لێره ئه‌نجامدراوه، ویستمان پڕۆژه‌كه بۆ خزمه‌تی ژینگه‌ی ناوچه‌كه بكات، كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كاره‌با زیاده‌كه‌ی ده‌چێته ناو كاره‌بای نیشتمانی.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌و كاره‌بایه به مۆلیده و گاز به‌رهه‌مبهێنین، نزیكه‌ی (800) تۆن (CO2) ره‌وانه‌ی نێو ژینگه ده‌كات، كه كاریگه‌ری خراپی بۆسه‌ر ناوچه‌كه ده‌بێت.