به فه‌رمی مانچێسته‌ر سیتی یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی راگه‌یاند
مانچێسته‌ر سیتی بەرامبەر ٢١ ملیۆن پاوەند بۆ ماوەی 4 وەرز گۆندۆگانی بردە ریزەکانی و ئەو ناوەڕاستکارە ئەڵمانییە دەبێتە یەکەم گرێبەستی پیپ گواردیۆلای بەڕێوەبەری هونەری یانە ئینگلیزییەکە.
یاریزانەکەی پێشووی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی کە بەهۆی پێکانەوە لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دابڕاوە و ناتوانێت بەشداریی یۆرۆی ٢٠١٦ بکات، لەبارەی گواسترانەوەی بۆ مان سیتی دەڵێت: کە زانیم مان سیتی گرنگی بە من دەدات و دەیەوێت بمباتە ریزەکانی، یەکسەر دڵم پێی گوتم خێرا بڕۆ ئەو یانەیە.
ئیلكای گوندوگانی ته‌مه‌ن 25 ساڵان، له هاوینی 2011 له یانه‌ی نۆرمبێرگه‌وه بۆ ریزه‌كانی بورسیا دۆرتموند گواسترایه‌وه، دوای 5 ساڵ یاریكردن له تیپی زه‌رده‌واڵه‌كان بڕیاری یاریكردنی له تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا دا.