ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتی كه‌نداو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌كاته نیوه

K24- هه‌ولێر:
حكومه‌تی كوه‌یت به نیازه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وڵاته‌كه‌ی به رێژه‌ی 50% كه‌م بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه‌یه كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی ده‌وڵه‌ت په‌یڕه‌وی ده‌كات.
رۆژنامه‌ی "قه‌به‌س"ی كوه‌یتی بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی له‌گه‌ڵ ده‌زگای پارێزگاری رێككه‌وتوون، كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به رێژه‌ی 30% تا 50% كه‌م بكرێته‌وه، مه‌به‌ستیش له‌م كاره پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی ئه‌مساڵی وڵاته‌كه‌یه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه كوه‌یتییه‌كه، ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی وڵاته‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، كه ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی بۆ فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سیسته‌می رێپێدانی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی فێرخوازان رابگرن، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ماسته‌ر و دكتۆرا له ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت بخوێنن.
ئه‌و پلانه له چوارچێوه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی كوه‌یته، كه ماوه‌ی ساڵێكه بڕیاریداوه ئه‌م هه‌نگاوه جێبه‌جێ بكات، ئه‌مه‌ش دوای دانوستانێكی زۆری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان دێت، مه‌به‌ستیش لێی پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌یه.
بۆ هه‌نگاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و وڵاته، چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌كی حكومی له كوه‌یت به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خه‌رجییه‌كانیان كه‌مكردووه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش، وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، بازرگانی، پیشه‌سازی، ته‌ندروستی و رێگاوبان.
د.ی