ریزبه‌ندی نوێی باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان بڵاوكرایه‌وه
فیفا ریزبه‌ندی نوێی مانگانه‌ی باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی بڵاوكرده‌وه، به‌لجیكا له پێشه‌نگی جیهان مایه‌وه، ئێرانیش لوتكه‌ی باشترینه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیای گرته‌ده‌ست، هه‌ڵبژارده‌ی تونسیش سه‌رلیستی باشترین هه‌ڵبژارده‌ی عه‌ره‌بی گرتووه.
له نوێترین پۆلێنی باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان، هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا به كۆكردنه‌وه‌ی 1832 خاڵ له پێشه‌نگی باشترینه‌كان مایه‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلیش له پله‌ی دووه‌م نه‌جوڵا، به‌ڵام ئینگڵاند بۆ پله‌ی سێیه‌م سه‌ركه‌وت، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نساش بۆ پله‌ی چواره‌م دابه‌زی.
هه‌ڵبژارده‌كانی ئیتاڵیا و ئارجێنتینا له پله‌كانی پینجه‌م و شه‌شه‌می باشترینه‌كانی جیهان مایه‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگالیش خانه‌یه‌ك بۆ سه‌رووی خۆی سه‌ركه‌وت و پله‌ی حه‌وته‌می گرت، ئیسپانیاش بۆ پله‌ی هه‌شته‌م دابه‌زی.
هه‌ڵبژارده‌كانی دانیمارك، هۆڵه‌ندا و ئۆروگوای هه‌ریه‌كه‌یان له شوێنی خۆیان خانه‌یه‌ك بۆ سه‌رووی خۆیان هه‌ڵكشان و له پله‌كانی ده‌یه‌م، یازده‌یه‌م و دوازده‌یه‌م دێن.
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا بۆ پله‌ی سێزده‌یه‌م دابه‌زی و ئه‌ڵمانیاش بۆ پله‌ی چوارده‌یه‌م هه‌ڵكشا.
هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانیش له پۆلێنی 22ـه‌می باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان دێت و له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده‌كانی ئاسیا به‌رزترین پله‌ی هه‌یه و پێش ژاپۆن كه‌وته‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش بۆ پله‌ی دووه‌می باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان دابه‌زی.
عێراق له‌سه‌ر ئاستی باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی ئاسیا، له پله‌ی هه‌شته‌م دێت.
هه‌ڵبژارده‌ی توونس له پله‌ی 25ـه‌می جیهانه و سه‌رلیستی باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی عه‌ره‌بی گرتووه.