تاڵیبان داوایه‌ك ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی ئه‌فغانستان، زه‌بیحوڵڵا موجاهید، داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، دان بنێن به حكومه‌تی كاتی ئه‌فغانسان و سامانی بلۆك كراوی وڵاته‌كه بگه‌ڕێننه‌وه.
سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی حكومه‌تێكی كاتی، كه پۆسته‌كانی به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن، تا ئێستا هیچ وڵاتێك دانی به ده‌سه‌ڵاتی تاڵیباندا نه‌ناوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و نێرده‌ی وڵاتانی جیهان دانووستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی تاڵیبان له كابول و ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی كاتی ئه‌فغانستان، مه‌لا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر، له چاوپێكه‌وتنێكی میدیاییدا ره‌تیكرده‌وه، هیچ كێشه و ناكۆكییه‌ك له نێوان ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و رێبه‌ری تاڵیباندا هه‌بێت.
سه‌رچاوه: هه‌ژماری تاڵیبان له تویته‌ر