ئارتێتا: من و هانده‌ران به‌ ئاستی ئارسێناڵ دڵخۆشین

میكێل ئارتێتا راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسێناڵ
میكێل ئارتێتا راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسێناڵ

میکێل ئارتێتا بەرێوەبەری هونەری یانەی ئارسێناڵ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر بێرنلی لە پرێمەرلیگ نەیشاردەوە ئەوان وەکو هاندەرەکانیان دڵخۆشن بە بردنەوەیان لە یاری رابردوو، بەڵێنی ئەوەشیدا دەتوانن بەردەوام بن لەسەر ئەنجامە باشەکانیان.

یانه‌ی ئارسێناڵ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ گه‌ڕێ پێنجه‌می پرێمه‌رلیگ ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی بێرنلی، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ئارسێناڵ له‌ 4 یاری رابردوو، 3 شكست و بردنه‌وه‌یه‌كی به‌ده‌ستهێنا.

میكێل ئارتێتا راهێنه‌ره‌ لاوه‌كه‌ی یانه‌ی ئارسێناڵ له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی یاری رابردوویان هێزێكی زۆر به‌ ئه‌وان به‌خشێوه‌، ده‌شڵێت: بردنەوە هەمیشە وادەکات یاریزانەکان دڵخۆش بن، دوای ئەوەی کاردانەوەی هاندەرەکانمان بینی پاش یەکەم بردنەوەمان لەم وەرزە، هێزێکی زۆری بە ئێمەداوە و دڵنیام لە یارییەکانی داهاتوو دەتوانین ئەنجامی باشتر بەدەست بێنین، بۆیە زۆر دڵخۆشم و هیواداریشم بەردەوام بین لەسەر ئەنجامە باشەکانمان.

ئارتێتا گوتیشی: هەمیشە لای ئێمە گرنگترین شت ئاستی یاریزانەکانە، دەبێت بزانین چی رودەدات و کێشەکانیش بدۆزیتەوە، وەرن ببینین بەرامبەر بێرنلی چی روودەدات، یاریزانەکان بەباشی راهێنانیان کردووە و ئەمڕۆش لە راهێنانەکان بەردەوام دەبین و دەمانەوێت باشترینەکان بۆ یاری داهاتوومان بەرامبەر بێرنلی دەست نیشان بکەین.