ئێران له‌ وێستگه‌كانی ناووكی كامێراكانی چاودێری لابردن

لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ پابه‌ند نه‌بوونه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌وه‌، ئێمه‌ش مافی خۆمانه‌ پابه‌ند نه‌بین
وێستگه‌یه‌كی وزه‌ی ناووكی كۆماری ئیسلامی ئێران
وێستگه‌یه‌كی وزه‌ی ناووكی كۆماری ئیسلامی ئێران

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكی رێكخراوی وزه‌ی ناووكی كۆماری ئیسلامی ئێران، محه‌مه‌د ئیسلامی، رایگه‌یاند، ئه‌و كامێرانه‌ی چاودێری، كه‌ به‌شێك بوون له‌ رێككه‌وتنی ناووكی 2015 و له‌ وێستگه‌كانی ئێران دانرابوون، لامان بردن.

محه‌مه‌د ئیسلامی گوتیشی: لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ پابه‌ند نه‌بوونه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌وه‌، ئێمه‌ش مافی خۆمانه‌ پابه‌ند نه‌بین.

له‌ لێدوانیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای كۆماری ئیسلامی، ئه‌و به‌رپرسه‌ ئێرانییه‌ گوتی: كامێراكانی چاودێری وه‌ك به‌شێك له‌ پلانی گشتگیری هاوبه‌ش، كه‌ به‌شێكه‌ له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌ وێستگه‌ ناووكییه‌كان جێگیر كرابوون، مادام لایه‌نه‌كانی دیكه‌ پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان نین، ئیدی چ پێویست ده‌كات ئه‌و كامێرانه‌ بمێننه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ئیرنا