سه‌رت سوڕده‌مێنێت كاتێك شه‌مپانزی به‌چكه‌كه‌ی ئه‌مرێت

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
زانایان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان كردووه له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردنی مه‌یمونی شه‌مپانزی و گۆرێلا له‌گه‌ڵ مردنی به‌چكه‌كانیان و پێیانوایه كه دایكه‌كه دیمه‌نێكی هێنده دڵته‌زێنی هه‌یه تا 20 رۆژ زیاتر جه‌سته‌ی وه‌چه‌كه‌ی به شانوملیه‌وه ده‌هێڵێته‌وه و له‌گه‌ڵ خۆیدا هاتوچۆی پێده‌كات به مردوویی.
ئه‌م ره‌فتاره له سێ گیانله‌به‌ر زۆر سه‌رنجڕاكێش و دڵته‌نگه ئه‌وانیش (مه‌یمون و فیل و باڵنده‌ی ئه‌قئه‌ق-Magpies)، به‌ڵام هیچ گیاندارێكیان وه‌ك مه‌یمون نییه و له زۆربه‌ی مه‌یمونی شه‌مپانزی و گۆرێلا-دا دووباره‌بۆته‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه 9 ده‌قیقه‌ییه‌ی كه له داستانی بۆسۆ له وڵاتی گانا له‌لایه‌ن ئیلیسا فرناندو فویۆ تۆماركراوه، توێژه‌ره‌وه‌كانی تووشی شۆك كرد.
به‌پێی گرته‌كه 20 رۆژ زیاتر له دوای مردنی به‌چكه‌كه‌ی، دایكه‌كه ده‌ستبه‌رداری به‌چكه‌كه‌ی نابێت و ئه‌م جه‌سته‌یه دێنێت و ده‌بات له‌گه‌ڵ خۆیدا.
زانایان به‌م ره‌فتاره تووشی شۆك بوون و پێیانوایه كه به‌شێكی جیاكراوه‌یه له جیاكراوه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن.
تا ئه‌مساته ژماره‌یه‌كی كه‌م توێژینه‌وه هه‌یه، ده‌رباره‌ی ئه‌م ره‌فتاره، یاخود له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان چۆنێتی كاریگه‌ری مردن له‌سه‌ر گیانداران پیشان بدات جگه له مرۆڤ.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ به‌ڵگه‌ی نوێ پێشكه‌ش ده‌كات ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ند باوان دڵته‌نگن به‌رامبه‌ر مردنی وه‌چه‌كانیان.
توێژینه‌وه‌كه رۆژی 14ی ئه‌یلولی 2021 له گۆڤاری Proceedings Royal Society بڵاوكرایه‌وه كه فراوانترین جۆری له شیرده‌ره‌كان له‌خۆگرتووه، به‌راوردی دایكی 400 شیرده‌ر كراوه كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وه‌چه مردووه‌كانیانه ده‌كه‌ن.
له‌نێو ئه‌وانه‌دا ته‌نیا 40 دایك، ئاگایان له جه‌سته‌ی وه‌چه‌كانیان ده‌بێت و له‌نێو ئه‌وانه‌شدا مه‌یمونی شه‌مپانزی بێوێنه‌یه.
توێژینه‌وه‌كه بۆی ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م ره‌فتاره زۆر له‌و شیرده‌رانه‌دا به‌هێزه كه هاوشێوه‌ی مه‌یمون-ن له‌نێویاندا به‌تایبه‌تی ئه‌و مه‌یمونانه‌ی ئاستی زیره‌كیان به‌رزه بۆ نموونه گۆریلا و شه‌مپانزی و هه‌ندێك مه‌یموونی تر وه‌ك مه‌كاك و بابۆن كه ئه‌م ره‌فتاره‌یان له ملیۆن ساڵه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه.
ئیلیسا فرناندز فویۆ ، نووسه‌ر و توێژه له زانكۆی كۆلیج له له‌نده‌ن به بی بی سی وتووه: "ئێمه پێمانوایه ده‌شێت ئه‌م ره‌فتاره گه‌شه‌ی كردبێت دوای ئه‌وه‌ی كه بازدان له جۆری للۆریس و للیمۆر دروستبوو، للوریس مه‌یمونێكی بچوكی شه‌وانه كه جوڵه‌ی هێواش و كه‌مه، له‌نێو ئه‌و شوێنه گیایی و دارستانه چڕانه‌ی باشوری ئاسیا ده‌ژی، هه‌رچی للیمۆر-ه جۆرێكی مه‌یمونه ته‌نیا له مه‌دغه‌شقه‌ر هه‌یه كه لوتێكی فش و كلكێكی درێژی هه‌یه".
فویۆ ده‌ڵێت: "زانایان تووشی شۆك بوون كاتێك بۆیان ده‌ركه‌وت كه سێ هۆكار هه‌یه ده‌ستنیشانی ده‌كات كه دایك دوای مردنی وه‌چه‌كه‌ی، وه‌چه‌كه‌ی له‌ئامێز نه‌گرێت".
به‌پێی فویۆ: یه‌كه‌م، ته‌مه‌نی دایكه‌كه، دایكانی كه‌م ته‌مه‌ن زیاتر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه وه‌چه‌كانیان له باوه‌شبگرن له‌كاتی مردنیدا، دووه‌م، چۆن وه‌چه‌كه ده‌مرێت: ئه‌گه‌ر وه‌چه‌كه كوژرا یان به‌هۆی رووداوێكی ناخۆشه‌وه له‌ناوچوو، بۆ نمونه هێرشی دڕنده‌یه‌ك یان رووداوێك، ئه‌وه كه‌متر دایكه‌كه له‌باوه‌شی ده‌گرێت كاتێك وه‌چه‌كه به‌هۆی نه‌خۆشی ده‌مرێت، سێیه‌م، ته‌مه‌نی وه‌چه‌كه: تا ته‌مه‌نی وه‌چه‌كه كه‌متر بێت ئه‌وه له‌كاتی مردنیدا دایكه‌كه زیاتر له ئامێزی ده‌گرێت.
له رێگه‌ی ئه‌م ئه‌نجامانه‌وه، زانایان تیۆر-ێكیان بنیاتنا كه شیرده‌ره‌كان له (مردن) ده‌گه‌ن به رێگه‌یه‌ك (هاوشێوه‌ی مرۆڤ)، هه‌روه‌ك به‌شداربوویه‌كی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت كه ئه‌ویش ئه‌لیسا كارته‌ر- مامۆستای گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌نترۆپۆلۆژی-یه له‌زانكۆی كۆلیج له له‌نده‌ن.
بیرۆكه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی ته‌مه‌نی شیرده‌ر ئه‌وا زیاتر د‌رك به جموجولی وه‌چه‌كه‌ی ده‌كات و تێده‌گات مردووه یان نا، له‌م حاڵه‌ته‌دا زیاتر ئاسانتره بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وه‌چه‌كه ببڕێت.
بۆ پاڵپشتی توێژینه‌وه‌كه، ئه‌و ڤیدیۆیه هێنراوه‌ته‌وه بیر توێژه‌ره‌كان كه نمونه‌ی به‌چكه مه‌یمونێكی شه‌مپانزییه به‌ناوی (جۆكۆر).
له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا نمونه‌ی مردنی به‌چكه شه‌مپانزییه‌ك ده‌ره‌خات:
چیرۆكه‌كه‌ش به كورتكراوه‌یی ئه‌مه‌یه: له 8ی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 1992) خانمێكی توێژه‌ر سه‌ردانی دارستانی بۆسۆ له گانا ده‌كات.
له بۆسۆ شوێنێكی دوروودرێژی توێژینه‌وه‌یه كه ئه‌و خانمه و تیمه‌كه توانیویانه چاودێری ئه‌و شه‌مپانزی-ی كێویانه بكه‌ن.
له‌و دارستانه شه‌مپانزییه‌كی مێیه‌ی لێبووه به‌ناوی جێری، وه‌چه‌یه‌كی هه‌میشه له ئامێزدا بووه، وه‌چه‌كه‌شی ناوی جۆكۆر بووه.
شه‌مپانزییه‌كانی ئه‌وێ به دوو به‌رد گوێزی دار پاڵم-ی دارستانه‌كه‌یان ئه‌شكاند و ئه‌یانخوارد.
جۆكۆر هه‌میشه له‌ته‌نیشت دایكییه‌وه داده‌نیشت و له‌پشتییه‌وه خوشكه‌كه‌ی كه ناوی (جا) بوو. (جا) حه‌وت ساڵ و نیو و جۆكۆر ته‌نیا دوو ساڵ و نیو ته‌مه‌نی بوو.
خوشكه‌كه‌ی (جا) ئه‌یتوانی گوێزه‌كان بۆ خۆی بشكێنێت به‌ڵام جۆكۆر نه‌یه‌توانی بۆیه هه‌میشه چاوه‌ڕێی ده‌ستی دایكی بوو.
دوای ماوه‌یه‌ك جۆكۆر هه‌ست ناكرا ته‌ندروستی باشه و دنیاش به‌ره‌و سه‌رما ئه‌رۆیشت و له‌شه‌ودا پله‌ی گه‌رمی دائه‌به‌زی بۆ 15 پله.
دایكی جۆكۆر هه‌ستی به باشی وه‌چه‌كه‌ی كرد، بۆیه زوو زوو ده‌ستی بۆ ده‌موچاوی جۆكۆر ده‌برد.
له 12ی كانوونی دووه‌م، جۆكۆر له‌سه‌ر پشتی دایكی بوو، هه‌میشه له‌باوه‌شی دایكی‌دا بوو، سه‌رقاڵی شیرخواردن و خواردنی تر بوو.
له 13ی كانوونی دووه‌م به‌ته‌واوی هاته ته‌نیشت دایكییه‌وه، سێ رۆژ دواتر جۆكۆر به ته‌نیا دانیشت و جوڵه‌ی كه‌مبۆوه.
له‌دوری دایكی دائه‌نیشت، خوشكه‌كه‌ی ئه‌چوو بۆ لای وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بیدوێنێت، به‌ڵام ئه‌و هیچ په‌رچه‌كردارێكی نه‌بوو.
رۆژی 18ی كانوونی دووه‌م ، جۆكۆر هیچی نه‌خوارد و هه‌ر خۆی ئه‌خزانده ناو ئامێزی دایكییه‌وه.
له 19ی كانوونی دووه‌م، جۆكۆر نه‌یتوانی دا‌نیشێت و له‌سه‌ر زه‌وی راكشا.
خۆشكه‌كه‌ی ده‌ست و قاچی به‌رزكرده‌وه بۆ هه‌وه‌ی هه‌ستێت، به‌ڵام هیچ جوڵه‌ی نه‌بوو.
گروپه‌كه كه‌وتنه‌ڕی و شوێنه‌كه‌یان به‌جێهێشت، جێری دایكی جۆكور، جه‌سته‌ی لاوازی وه‌چه‌كه‌ی خسته سه‌ر پشتی و هێشتا ئه‌ژیا، ئه‌ویش خۆی هه‌ڵواسی به‌شانوملی دایكی‌دا.
رۆژی 20ی كانوونی دووه‌م جۆكۆر ته‌نیا جوڵه‌ی هه‌بوو، له نزیك دایكی چاوه‌كانی داخست و هیچی تر.
رۆژی 23ی كانوونی دووه‌م، جۆكۆر ته‌نیا خۆی به‌شانوملی دایكییه‌وه ده‌گرت و چاوه‌كانی به غه‌مباری كراوه‌بوون.
رۆژی 25ی كانوونی دووه‌م، ده‌ستوقاچی جۆكۆر شۆڕبووبۆوه به‌شانومل و پشتی دایكی‌دا، كاتێك دایگرت هه‌ناسه‌ی تیا نه‌مابوو، ته‌واو مردبوو.
جێری دایكی ئه‌یدا به‌كۆڵیدا و به مل و شانی ده‌ستی رائه‌گرت له پشتییه‌وه.
27ی كانوونی دووه‌م دوای دوو رۆژ ئه‌وه‌ی كه جۆكۆر مردبوو، جۆكۆر به‌ره‌و بۆگه‌ن بوون ده‌چوو، دایكه‌كه‌ش مێش و مه‌گه‌زی چواره‌وه‌ی ده‌ركرد له‌جه‌سته‌كه‌یی كه ئاڵاندبووی به شان و ملییه‌وه.
ئه‌ركی جیری دایكی جۆكۆر رۆژ به‌ڕۆژ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌مپانزییه‌كان قورس‌تر ده‌بوو، چونكه 9 رۆژ دوای مردنی به‌چكه‌كه‌ی ته‌واو گروپه‌كه بێزار بوون.
15 رۆژ دواتر ته‌نیا ئێسك و پێست مابوو به‌سه‌ر شانوملی دایكه‌كه‌وه و له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌یهێناو ئه‌بیرد.
ئه‌م ئێسك و پێشته‌ی ئه‌هێناو ئه‌برد، دواجار سه‌یری ده‌موچاوی كرد و ده‌موچاوی پاكئه‌كرده‌وه.
21 رۆژ بوو مردبوو كه‌چی ده‌ستبه‌رداری جه‌سته بۆگه‌نه‌كه نه‌ده‌بوو، بۆیه 22 رۆژ دواتر یه‌كێك له شه‌مپانزییه‌كان جه‌سته‌كه‌ی دوورخسته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بیشارێته‌وه له جێری دایكی جۆكۆر به‌ڵام دواتر هات و هه‌ڵیگرته‌وه‌و دایه‌وه به‌شانیدا.