سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2021/9/16 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ ليز ترووس وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له ترووس كرد كه دوێنێ وه‌ك وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى ده‌ستبه‌كار بوو و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكارى و هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه ترووس خۆشحاڵيى خۆى به پێشوازيكردنى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له له‌نده‌ن ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه به‌ريتانيا پابه‌نده و به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگيريكردنى عيراق و هه‌رێمى كوردستان و له كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانيان له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها هيواى خواست هاريكارى و هاوبه‌شيى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا فراوان بكرێت.
نێچيرڤان بارزانى سوپاسى به‌ريتانياى كرد بۆ پشتگيرى له عيراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها بۆ هاوكارى و يارمه‌تيى مرۆيى كه پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌رانى كردووه، پوخته‌يه‌كيشى ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌كانى يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه به پشتگيرى و هاوكاريى به‌ريتانيا و وڵاتانى ديكه‌ى دۆست، پێشكه‌ش كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هۆكاره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و مه‌ترسييه‌كانى، هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێشبينيى پرۆسه‌ى سياسى و داهاتووى عيراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان له عيراق و هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جيى بايه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران و هاوڕا بوون كه سه‌قامگيريى عيراق بۆ ناوچه‌كه و جيهانيش گرنگه.