پانۆرامای سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئیتاڵیا
K24 – هه‌ولێر:
كۆڕبه‌ندى (G20) به‌چاودێرى سه‌رۆكى ئیتاڵیا و به‌شدارى ژمارەیەک لە سه‌رۆكى وڵاتان و وه‌زیران و نوێنه‌رایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ئاستى جیهان رۆژی (13ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا كرد.
له یه‌كه‌م رۆژی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، پشتیوان سادق و په‌نێڵێكى پێشكه‌شكرد، تێیدا رووناكى خسته سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانى ئایینى و رۆڵى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌په‌ره‌پێدان و فه‌راهه‌مكردنى گیانى پێكه‌وه‌یى و پاراستنى ته‌بایى و دابینكردنى پێداویستى ژیان بۆ لێقه‌وماوانى جه‌نگه جیاوازه‌كان و به‌بێ جیاوازى له‌نێوان پێكهاته‌كان خزمه‌تى پێشكه‌ش كردووه.
هه‌روه‌ها باسی له پاراستنى مافى پێكهاته ئایینیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى یاساى ژماره 5ى ساڵى 2015 په‌رله‌مانى كوردستان كرد و رایگه‌یاند، ئازادى ئایینى و هه‌بوونى په‌یوه‌ندییه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌هێز له ناو شوێنكه‌وتووانی ئایینه‌كاندا هه‌یه.
له دووه‌م رۆژی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا پشتیوان سادق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌كانى عه‌ره‌ب "عادل بن عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعسومی" كۆبوه‌وه و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌كانی عه‌ره‌ب هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستانى به‌رز نرخاند له پێشوازى كردن له‌و ئاوارانه‌ى كه له‌پێش شه‌ڕى داعش و دواى شه‌ڕى داعش هانایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه.
له سێیه‌م رۆژی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، پشتیوان سادق له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ناودار كۆبوه‌وه و دیارترینیان پرۆفیسۆر كول دورهام، سه‌رۆكى فۆرمى (G20) بوو.
له‌و میانه‌یه‌دا، وێڕاى پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى شاره‌زایی ده‌ستووریه و یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق، پرۆفیسۆر كول دورهام ستایشی حكومه‌تى كوردستانى كرد له‌خزمه‌تكردنى ئایین و پێكهاته‌كان به‌بێ جیاوازى هه‌روه‌ها پاراستنى مافى هه‌مووان.
ھەر له‌میانى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا پشتیوان سادق دیداری له‌گه‌ڵ "خالید بن عه‌لى عه‌بدوڵڵا" وه‌زیرى كاروبارى ئه‌وقافى ئیسلامى به‌حره‌ین ئه‌نجامدا، له‌دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌حره‌ین كرایه‌وه و وه‌زیرى ئه‌وقافى به‌حره‌ین هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ره‌و پێش ببه‌ن بۆ ئه‌مه‌ش بریاره له‌داهاتوودا پرۆژه‌ى هاوبه‌ش له‌نێوان به‌حره‌ین و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
دواتر وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى چاوى كه‌وت به‌سكرتێرى گشتى رێكخراوى كایسید بۆ گفتوگۆى ئایینه‌كان، له‌دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ى سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان له‌پاراستنى مافى ئایین و پێكهاته‌كان و بۆ ئه‌مه‌ش له داهاتوودا ژماره‌یه‌ك چالاكى هاوبه‌ش له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن.
هه‌رله‌میانى كۆربه‌نده‌كه‌دا پشتیوان سادق سه‌رۆكى شاندى هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین دیدار‌و چاوپێكه‌وتنى جیاجیاى له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تى ئایینى سیاسى و نێوده‌وڵه‌تى به‌شدار ئه‌نجامدا.
جێى ئاماژه‌یه شاندى هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستى عێراق ته‌نیا شاندى فه‌رمیه بانگهێشت كرابوون.