پێشمه‌رگه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ركووك و خورماتوو

له‌ دوای رووداوه‌كانی (16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017)ه‌وه‌، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی پێش شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر تێیاندا جێگیر كرابوو
كاروانێكی هێزی پێشمه‌رگه‌
كاروانێكی هێزی پێشمه‌رگه‌

K24 – كه‌ركووك:

بڕیاره‌ به‌ به‌شداری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق، دوو لیوای هاوبه‌ش پێكبهێنرێن و له‌ كه‌ركووك و خورماتوو جێگیر بكرێن.

له‌ دوای رووداوه‌كانی (16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017)ه‌وه‌، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی پێش شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر تێیاندا جێگیر كرابوو به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش.

هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌ دوای رووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌، كشابوویه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی سنووری ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌ عێراقییه‌كانیش له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا نه‌یانتوانیوه‌ ئاسایش و سه‌قامگیری ئه‌و ناوچه‌ كوردستانییانه‌ دابین بكه‌ن، كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به‌رده‌وام جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌ی له‌ نێوان هێڵی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق درووست بووه‌، بووه‌ته‌ په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ چه‌كدارانی داعش و هێزه‌ عێراقییه‌كانیش به‌ ته‌نیا ناتوانن كۆنترۆڵی بكه‌ن.

عه‌مید شوان شه‌مێران، نوێنەری هێزەکانی پێشمەرگە لە لیوای هاوبەشی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە له‌ كه‌ركووك، پێنجشه‌ممه‌ (16ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021)
عه‌مید شوان شه‌مێران، نوێنەری هێزەکانی پێشمەرگە لە لیوای هاوبەشی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر له‌ كه‌ركووك، پێنجشه‌ممه‌ (16ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021)

له‌و باره‌یه‌وه‌، عه‌مید شوان شه‌مێران، نوێنەری هێزەکانی پێشمەرگە لە لیوای هاوبەشی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە، تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (16ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021)، بۆ یەکەم جار لە دوای "16ی ئۆکتوبەرەوە" گەڕامەوە کەرکووك و  سەردانی مەیدانی ئەو شوێنانەم کرد، کە بڕیارە هێزی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراقی تێدا جێگیر بکرێت.

گوتیشی: دوو لیوای هاوبەش لە پێشمەرگە و سوپای عێراق پێكده‌هێنرێن و ئه‌و لیوا هاوبه‌شانه‌  لە کەرکووك و خورماتوو جێگیر دەکرێن بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و پاراستنیان له‌ مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر.

عه‌مید شوان شه‌مێران، نوێنەری هێزەکانی پێشمەرگە لە لیوای هاوبەشی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە له‌ كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی بڕیاره‌ پێشمه‌رگه‌ی تێدا جێگیر بكرێت، كه‌ركووك
عه‌مید شوان شه‌مێران، نوێنەری هێزەکانی پێشمەرگە لە لیوای هاوبەشی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە له‌ كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی بڕیاره‌ پێشمه‌رگه‌ی تێدا جێگیر بكرێت، كه‌ركووك