مه‌سرور بارزانی بۆ لێژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى هه‌ولێر: نابێت چاوپۆشى له‌وانه بكرێت كه سه‌رپێچى ده‌كه‌نه سه‌ر موڵكى گشتى
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كیدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌هيچ شێوه‌يه‌ك نابێت چاو پۆشى له‌هیچ كه‌س و لایه‌ن و گروپێك بكرێت كه بیانه‌وێت ته‌جاوز و سه‌رپێچى له‌سه‌ر موڵكى گشتى ئه‌نجامبده‌ن. هاوكات لیژنه‌ی ئه‌منی ده‌ستبه‌جێ ژوورێكی عه‌مه‌لیاتی بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت پێكهێنا.
راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێری بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كۆبوونه‌وه‌كه به‌مه‌به‌ستى دانانى پلان بۆ رێگریكردن له بابه‌تى زێده‌ڕۆیى و ئه‌و دیاردانه‌ى كه له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ستیان پێكردووه، ئه‌نجامدراوه و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتیكردووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌به‌شێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له رێگه‌ى ته‌له‌فۆن به‌شدارى له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرد و بڕیار و رێنمایى پێویستى پێشكه‌ش به ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه كرد و فه‌رمانى به لێژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى هه‌ولێر كرد كه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك نابێت چاو پۆشى له‌هیچ كه‌س و لایه‌ن و گروپێك بكرێت كه بیانه‌وێ ته‌جاوز و سه‌رپێچى له‌سه‌ر موڵكى گشتى ئه‌نجامبده‌ن، له‌وباره‌يه‌شه‌وه پشتيوانى خۆى بۆ لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى هه‌ولێر دووپاتكرده‌وه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرایكردووه، لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر، بڕيارى دروستكردنى ژوورێكى عه‌مليات و هێزێكى هاوبه‌شى له‌سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منييه‌كاندا كه هه‌ر ئه‌مشه‌و بڕياره‌كه كه‌وته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو هێزه ئه‌منيه‌كانی ده‌ستكراوه كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌زووترين كات هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر بكرێن و ئیجرائاتی یاساییان به‌رامبه‌ر وه‌ربگيرێت و بدرێن به دادگا كه زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی گشتيی ئه‌نجامده‌ده‌ن و یاخود به‌ره‌نگاری هێزه‌كان ده‌بنه‌وه و كه رێگری له‌ئه‌نجامدانى زێده‌ڕۆیی ده‌كه‌ن.