دوو ئافره‌تی خه‌ڵكی سووریا له هه‌ولێر گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
له ئاكامی ئاگركه‌وتنه‌وه له میوانخانه‌ی فه‌رید له شاری هه‌ولێر، دوو ئافره‌تی كرێكاری به ره‌چه‌ڵه‌ك سووریی، گیانیان له‌ده‌ستدا.
میوانخانه‌ی فه‌رید له‌سه‌ر شه‌قامی 30 مه‌تری شاری هه‌ولێر، یه‌كێكه له میوانخانه دێرینه‌كانی هه‌ولێر و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگر له گه‌راج و ژوورێكی تایبه‌ت به خه‌وتنی كرێكاره‌كانی كه‌وته‌وه.
خاوه‌نی میوانخانه‌كه، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌و دوو ئافره‌ته‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، خنكاون، كاتێك ئاگره‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه نه‌یانتوانیوه بێنه ده‌ره‌وه.
گوتیشی: خۆزگه زیانی گیانی نه‌بوایه، كێشه نه‌ده‌بوو زیانی ماددی هه‌رچه‌ند بوایه.
روونیشیكرده‌وه، رۆژانی هه‌ینی به هۆی بوونی بازاری میللی له نزیك میوانخانه‌كه و نزیكی مه‌یدانی پایسكیل فرۆشان لێیه‌وه، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه نه‌یانتوانیوه زوو بگه‌نه شوێنی رووداوه‌كه.
ئاشكراشیكرد، ئه‌گه‌ر تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه زوو گه‌یشتبان، ئه‌و دوو ئافره‌ته گیانیان له‌ده‌ست نه‌ده‌دا و ده‌كرا رزگار بكرێن.