له هه‌ڵه‌بجه ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری ده‌گه‌یه‌نێته 550 خێزان
K24 – هه‌ڵه‌بجه:
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، له شاری هه‌ڵه‌بجه، هاوكاری و كۆمه‌كی مرۆیی گه‌یانده 550 خێزانی كه‌مده‌رامه‌تی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
كارزان سه‌لام، به‌رپرسی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، له سنووری هه‌ڵه‌بجه ده‌زگای خێرخوازی بارزانی لیستی ناوی ئه‌و خێزانانه‌ی ئاماده كردووه، كه پێویستیان به كۆمه‌ك و هاوكاری مرۆیی هه‌یه.
گوتیشی: به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه‌ی له‌به‌ر ده‌ستی ئێمه‌یه، له سنووری هه‌ڵه‌بجه 293 خێزان له ژێر هێڵی هه‌ژاریدان و پێویستیان به كۆمه‌كه و ئه‌و خێزانانه ئه‌مڕۆ هاوكاریان پێ گه‌یه‌ندرا.
هه‌روه‌ها گوتی: به گشتیی ئه‌مڕۆ هاوكاری به‌سه‌ر 550 خێزانی كه‌مده‌رامه‌تی سنووره‌كه دابه‌ش كراوه و كۆمه‌كه‌كه بریتی بووه له نزیكه‌ی 30 كیلۆگرام بابه‌ته خۆراكییه‌كان.