دوو یاریزانی ریال مەدرید تووشی پێکان بوون

راهێنانی ئەمڕۆی یاریزانانی ریال مەدرید
راهێنانی ئەمڕۆی یاریزانانی ریال مەدرید

فێرلاند مێندی پێش ئەوەی بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاک بێتەوە تووشی پێکانێکی دیکەی نوێ بووە و کەریم بێنزێماش بەهۆی هەستکردن بە ئازارەوە بەشداریی راهێنانەکانی رۆژی هەینی یانەکەی نەکرد.

میدیاکانی مەدرید رایانگەیاندووە، فێرلاند مێندی بەرگریکاری فەرەنسی تووشی پێکانێکی نوێ بووە لەکاتێکدا لەوەتەی مانگی مایۆ بەهۆی پێکانەوە لە مێرێنگی دابڕاوە، مێندی بەهۆی پێکانە نوێیەکەی بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت، بەرامبەر ڤالێنسیا، ریال مایۆرکا، ڤیاڕیال، شیریف و ئیسپانیۆل یاریی ناکات.

کەریم بێنزێماش گەرچی بەرامبەر ئینتەر میلان یارییەکەی تەواوکرد بەڵام لە ماسوڵکەکانی تووشی گرژبوون بووە و لە دوایین راهێنانەکانی ریال مەدرید بە تەنیا لە هۆڵی وەرزشی چەند راهێنانێکی سووکی کرد، گومان دەکرێت بتوانێت بۆ رۆژی یەکشەممە بەرامبەر ڤالێنسیا ئامادەبێت.

جگە لە مێندی هێشتا مارسیلۆش لە پێکانەکەی چاکنەبووەتەوە و ریال مەدرید لە هێلی بەرگری لای چەپ لە توانای دوو یاریزانی بێبەشە، کارلۆئەنچیلۆتی دەبێت لە نێوان ناچۆ و میگێل یاریی بە یەکێکیان بکات.