ئەو خانمەی تۆپێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆی بەرکەوت: نزیکەی 100 هەزار دۆلاریان بە درێسەکەم داوە و ئێستا بەناوبانگ بووم

ئەو خانمەی تۆپەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی بەرکەوت
ئەو خانمەی تۆپەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی بەرکەوت

ئەو خانمەی پێش یاریی یەنگ بۆیز و مانچێستەر یونایتد شووتێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆی بەرکەوت و دواتر درێسەکەی هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکەی وەرگرت دەڵێت 'چەندان ئۆفەرم پێشکەش کراوە بۆ ئەوەی درێسەکە بفرۆشم بەڵام من رەتمکردوونەتەوە'.

ماریسا نۆبیل ئەو خانمەی لە یاریگای یانەی یەنگ بۆیز لەنێو هاندەران پاسەوانە، پێش ئەوەی یارییەکە دەستپێبکات کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەکاتی خۆگەرمکردنەوەی شووتێکی بەهێز ئاراستەی گۆڵ دەکات و بەر ئەو خانمە دەکەوێت و دەبێتە هۆی ئەوەی لەهۆش خۆی بچێت.

خانمە سویسرییەکە دەڵێت 'کاتێک تۆپەکە بەر سەرم کەوت من یەکسەر کەوتمە سەر زەوی و لەهۆش خۆم چووم، خەریک بووم دەمردم، بەڵام لەناکاو بینیم کریستیانۆ لەسەر سەرمە و پێمدەڵێت، تۆ باشی، لەوکاتە ژانە سەرێکی بەهێزم هەبوو، بەڵام دوای ئەوەی کریستیانۆ هاتە سەرم ژانە سەرەکەم نەما، من پێشتر حەزم بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ نەبوو، بەڵام کاتێک ئەو هەڵویستە میهرەبانەم لێی بینی خۆشم ویست، ئێستا من هەواداری کریستیانۆ رۆناڵدۆم'.

خانمە سویسرییەکە لە دیمانەکەی لەگەڵ کەناڵی بلیکی سویسری دەڵێت 'کریستیانۆ رۆناڵدۆ خۆی دەستی گرتم و رووخساری سڕیمەوە و زۆر میهرەبان بوو، دوای یارییەکەش درێسی خۆی پێشکەش کردم، گەرچی زۆر ئۆفەرم پێشکەش کراوە ئەو درێسە بفرۆشم، بەڵام درێسەکە بۆ من تایبەتە لەناو چوارچێوەیەک لە ژوورەکەم هەڵیدەواسم، تەنانەت فرۆشگایەکی کاتژمێر داوای لێکردم بەو درێسەوە وێنەیەک لەگەڵ کەلوپەلەکانیان بگرم و ریکلامیان بۆ بکەم، زیاتر لە 53 هەزار دۆلاریان پێشکەش کردم بەڵام من رەتمکردەوە'.