نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى ئه‌كاديمياى ساندهێرستى سه‌ربازى به‌ریتانیای كرد
K24- هه‌ولێر:
له دوا وێستگه‌ى سه‌ردانيدا بۆ له‌نده‌ن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2021/9/17 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌كاديمياى شاهانه‌ى ساندهێرستى سه‌ربازيى ناسراو له‌سه‌ر ئاستى جيهان به‌سه‌ركرده‌وه، كه ژماره‌يه‌ك قوتابيى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له خوێندن و پێگه‌ياندن و خول و راهێنانه‌كانيدا به‌شدارن و گه‌وره‌ترين ئه‌كاديماى سه‌ربازيى به‌ريتانييه.
به‌رپرسانى ئه‌كاديمياكه بۆ نێچيرڤان بارزانى پوخته‌يه‌كيان ده‌رباره‌ى كار و ئه‌ركى دامه‌زراوه ئه‌كاديمى و سه‌ربازييه‌كه خسته روو، كه سه‌ركرده و پله‌دارى سه‌ربازى به لايه‌نى ئه‌كاديمى و مه‌يدانى ئاماده ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به‌پێى به‌رنامه‌يه‌ك كه عێراق و هه‌رێمى كوردستانيش لێى سوودمه‌ندن، له زۆربه‌ى وڵاتانى جيهانه‌وه به‌شداريان هه‌يه و له‌گه‌ڵ خوێندنى ئه‌كاديمى، لايه‌نى مه‌شق و راهێنانى جه‌سته‌يى و سه‌ربازيش بۆ به‌شداران په‌ره‌پێده‌ده‌ن.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختى له گرنگى و پێويستيى هاوبه‌شى و سوودوه‌رگرتنى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى عێراقدا له‌و ده‌رفه‌تانه كرده‌وه و له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌شدارانى عێراق و پاشان له ديدارێكى تايبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌شدارانى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستخۆشى و پيرۆزبايى لێ‌كردن و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن، هه‌روه‌ها به‌شداريى ئه‌وانى به گرنگ و جێى بايه‌خى هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا و به هيواى به‌رده‌وامبوون و به‌شداريى زياتر له هه‌رێمى كوردستانه‌وه، سوپاسى حكومه‌تى به‌ريتانياى كرد بۆ ره‌خساندنى ئه‌م ده‌رفه‌ته.
له كۆتاييشدا نێچيرڤان بارزانى، ياداشتێكى له تێنووسی ياداشتى كه‌سايه‌تى و سه‌ردانيكار و ميوانانى ئه‌كاديميادا نووسى و سوپاسى به‌رپرسانى ئه‌كاديمياكه‌ى كرد.
H.B