ڤالا فه‌رید: به‌شداریكردنی هاووڵاتییان له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان هه‌م مافه‌ و هه‌میش ئه‌ركه‌

"پێویستە هاووڵاتیان دەنگ بە کاندیدانی کورد بدەن، بۆ ئەوەی پێگەی کورد لە بەغدا بە بەهێزی بمێنێتەوە"

K24- هه‌ولێر:

ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان بەشداری هاووڵاتیان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بە پرسێکی گرنگ ده‌زانێت و جه‌خت ده‌كاته‌وه‌: بەشداریکردن لە هەڵبژاردن ئەرکێکی نیشتمانییە.

ئه‌م گوتانه‌ی ڤالا فه‌رید، لە هەڤپەیڤینێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتوون و گوتی: له‌كاتێكدا به‌شداریكردنی هاووڵاتییان له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا مافێكی ره‌وای خۆیانه‌، له‌ هه‌مانكاتیشدا ئه‌ركێكی نیشتمانیشه‌ له‌سه‌ر شانیان ئه‌و ئه‌ركه‌ش پێویستی به‌ جێبه‌جێكردنه‌.

وه‌ك ئه‌و وه‌زیره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه‌، پێویستە هاووڵاتیان دەنگ بە کاندیدانی کورد بدەن، بۆ ئەوەی پێگەی کورد لە بەغدا بە بەهێزی بمێنێتەوە.

H.B